بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی ڕێبەری شۆڕش، بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسی: دژایەتییەکی ڕوون لە وتارەکەی ئەم دواییەی ڕوبیۆدا هەیە. خۆڕاگری "لە بەرامبەر دوا مرۆڤ" لە یۆنانی کۆن ستایش دەکرێت، بەڵام بەرخۆدانی نەتەوەی گەورەی ئێران بە ناوی فیرقەی مەرگ سووکایەتی پێدەکرێت.
ستایشکردنی بەرخۆدان بۆ “خۆی” و سووکایەتیکردن بە “ئەوانی دیکە” شارستانیەت نییە، فەلسەفەیە بۆ زاڵبوون. ڕوبیۆ کێشەی ئێوە لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامیدا نییە، شارستانیەتی ئێران بەهێز و سەربەخۆیە. ئەوانەی کارەساتەکانی هێرۆشیما و ڤێتنام و عێراق و ئەفغانستانیان خوڵقاند مافی ئەوەیان نییە وانەی ئەخلاقی بڵێنەوە!
Your Comment