بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە زمانی سەرچاوە خۆجەییەکانەوە لە حەسەکە ڕاپۆرتی دا کە دەزگای هەواڵگری تورکیا خەریکی هاندانی سەرمایەدانەران بۆ کڕینی خانوو، باخ و زەوینی کشتوکاڵی ئاوارەکان لە شاری سەرێکانی و گوندەکانی دەوروبەری، ناوچەی کانی ئاشتی لە باکووری حەسەکەش لە ساڵی 2019 لە کۆنترۆڵی کوردەکان دەرهێنرا و لەلایەن تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو ناوچەوە داگیر کرا.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، ئامانجی سەرەکی ئەنقەرە ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی سەرەکی شارەکە لە ئەگەری ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی هەسەدەیە.
دانیشتووان و ئاوارەکانی ناوچەەکە جەختیان کردووە کە هەواڵگری تورکیا داوای لە شارەوانان و گەوەرکانی ئەو ناوچە کردووە کە ڕەوتی کڕین و فرۆشتنی ماڵ و خانووەکان ئاسان بکەنەوە. هەروەها ئیزن دراوەتە دایرەی خۆجەیی سەرێکانی کە بە شێوەی فەرمی ئەو مامەڵەگەلە تۆمار بکەن.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا دەزگای هەواڵگری تورکیا بە کڕینی خانوو و زەوینە وەرزێرییەکان لە سەرێکانی هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەستێن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچە خۆش دەکات.
News ID 56876
Your Comment