ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی نوێی دیمەشق بە سەرکردەیی ئەحمەد شەرع و هێزی ئیسلامخوازیەتی کە لە لایەن سەربازانی تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکەش بەشێکە لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە سەرکردەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) کە هەڵگری سەرچاوە گرینگە نەوتی و بەندئاوەکانی کارەبای ئاوییە. هەسەدە هەمان گرووپن کە لە لایەن ئەمریکاوە مەشقی سەربازییان پێدراوە و پاڵپشتی دەکرێن و نیگەرانن لەوەی کە لە ژێر گوشاری هەمان هاوپەیمانانیان ناچار لە قەڵاچٶکردنی ناوچەکەیان بن.
لە مەودای نێوان ئەو دوو بەرەی ڕووبارەکە، هێزەکانی لە هەندێک شوێندا مەودایەکی 200 مەترییان لەگەڵ یەکتردا هەیە و شەڕی جارنەجارەی سنوورەکان گەلێجار برینداری سەربازی و مەدەنی لێ دەکەوێتەوە.
دۆخی مەیدانی و ململانێکان
لە دیرەزور هێزەکانی دیمەشق بە فەرماندەیی ئەحمەد حەبس لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورتدا بە ئاوێتەکردنی ئەندامانی پێشووی داعش و هێزەکانی دەوڵەتی و پاڵپشتیی تورکیاوە هەوڵ دەدەن ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکە لە کۆنتڕۆڵی هەسەدە دەربێنن.
لە بەنداوی تەشرینیش وەک خاڵێکی ستراتژیکی ڕۆژهەڵاتی فورات لەباری گرینگیی وزە و کارەباوە، هێزەکانی کورد بە بەهرەوەرگرتن لە تۆنێل و درۆن، بەندئاوەکە لە هێرشی هێزەکانی لایەنگری دیمەشق و هێرشی ئاسمانیی تورکیا دەپارێزن.
ئەکتەرانی سەرەکی
1. دەوڵەتی نوێی دیمەشق، بە هێزێکی پێکهاتوو لە ئیسلامخوازان و سوورییە لایەنگرەکانی تورکیا، خوازیاری زاڵبوونی یەکجاریی بە سەر ئەو وڵاتە و تەڤڵکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات بە دەوڵەتی ناوەندییە و ئەمان پاڵپشتیی تورکیا و ئەمریکایان هەیە.
2. هەسەدە و کوردەکانیش کە کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەرچاوە گرینگەکانی (نەوت و بەندئاو)یان پێیە، ئامادەی بەرگری لە سەربەخۆیی خۆیان بە درۆن، تۆنێل و ئەزموونی شەڕ لەگەڵ داعشن، دەترسن کە بە هۆی گوشاری ئەمریکا و تورکیاوە ناچار لە قەڵاچۆکردنی ناوچەکەیان بن.
3. تورکیا، پاڵپشتی ماڵی و چەکەمەنیی هەندێک گرووپی لایەنگری دیمەشق و ئاوێتەکردنی هێزەکانی باکووری لە ئەستۆیە و بەدوای پێشگری لە سازبوونی ناوچەیەکی خۆسەری کوردی لە نزیکی سنوورەکانیەتی.
4. ئەمریکا، سێهەمین ئەکتەری گرینگی سووریایە کە پاڵپشتی سەربازی و ڕاهێنەریی لە کوردەکانی لە دژی داعش لە ئەستۆیە و گوشاری دیپلۆماتیکی بۆ یەکگرتوویی هێزە کوردەکانی و ئەرتەشی سووریای بۆ پێشگری لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە بەرز کردۆتەوە.
پاشهاتی کۆمەڵایەتی و مرۆیی ململانێی کورد و دیمەشق
ناوچە سنوورییەکانی وەک ڕەقە و دیرەزور هێشتاش وێرانەن و نۆژەنکردنەوەیان دەستی پێنەکردووە و خەڵکی ئاسایی لە نێوان دوو ئۆردووگادا دابەش بوون و هەست بە نائەمنییەکی زۆر دەکەن. ناکۆکی ئیتنیلی و مەزهەبیش گەڕانەوەی ئاوارەکان و کۆنتڕۆڵی سەرچاوە گرینگەکانی ژیان، قەیرانی مرۆیی ئاڵۆزتر کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دانوستانی یەکڕیزی لە دیمەشق کە لە مارچی ئەمساڵەوە دەستی پێکرد، هێشتاش نەگەیشتۆتە ئەنجام و نامتمانەیی دوولایەنە وێڕای گوشاری بیانی، ڕەوتی دانوستانەکانی خاو کردۆتەوە. ناکۆکی ڕوانگەی نێوان نوێنەرانی کورد و دەوڵەتی ناوەندی، بە تایبەت سەبارەت بە مافی کەمینەکان، پێگەی ژنان و کۆنتڕۆڵی سەرچاوە گرینگەکانی وڵات، خۆی ئاستەنگێکە لە بەردەم ڕێککەوتنی کۆتایی. لەو هەلومەرجەدا، هەڕەشەی دانەشبوون یان سەرهەڵدانی شەڕێکی بەربڵاو هێشتاش بەردەوامە و هیچ بژێرەیەک لە ئاسایشی پاوەجێ بۆ خەڵکی سووریا پێشبینی ناکرێت.
لەمناوە بەسنوورکرانی ڕووباری فورات لە نێوان دوو بەرەدا، نەک هەر لەباری جوگرافییەوە، بەڵکوو لەباری هێمایینیشەوە نیشاندەری بوونی دوو هەڵوێستی دژواز بۆ داهاتووی سووریایە؛ دۆخێک کە بە دەستێوەردانی تورکیا و گوشاری ئەمریکاوە تەشەنەدارتر بووە.
Your Comment