AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٩ ١٠:٢٥

جۆلانی هەڕەشەی توند لە شەڕڤانانی کورد دەکات

جۆلانی هەڕەشەی توند لە شەڕڤانانی کورد دەکات

سەرکردەی تیرۆریستانی حوکمڕانی سوریا هۆشداری دا لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی تێکەڵنەکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو محەممەد ئەلجولانی، ڕێبەری تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا، هۆشداری دا کە تێکەڵنەکردنی هێزە کوردییەکانی سووریای دیموکراتیک لە دامودەزگاکانی ئەو وڵاتە پێش کۆتایی ئەمساڵ لێکەوتەی ترسناکی دەبێت.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا جولانی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپای سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە واژۆکرد و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەو هێزانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، دەخرێنە ناو سوپا و دامەزراوەکانی سوریاوە و ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای سوریادان، لەژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی ئەو وڵاتەدا دەبن.

بەڵام هێشتا جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە نەگەیشتووە ئەنجام چونکە هێشتا ناکۆکی بنەڕەتی لە نێوان هەردوولادا هەیە.

هەروەها پەرەسەندنی ئەم ناکۆکییانە بووەتە هۆی وەستاندنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان هەردوولادا.

News ID 56865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha