AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٩ ٠٧:٤٧

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی بە ئەرووپا دا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی بە ئەرووپا دا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئەوروپییەکانی ڕاگەیاند: هێشتا ڕۆچنەی دیپلۆماسی کراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیبزادە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: ڕۆچنەی دیپلۆماسی هێشتا کراوەیە و دیپلۆماسی هەمیشە لە پەرەسەندنی گرژییەکان سەرنجڕاکێشترە.

هۆشداریشی بە سێ وڵاتی ئەوروپی دا: ترۆیکای ئەوروپی بیانوویەک بۆ دروستکردنی گرژیی زیاتر دەڕەخسێنێت و پێویستە ئەم سێ وڵاتە وریا بن.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی نایاسایی سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێرانی ئیدانە کرد.

News ID 56864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha