AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٠ ١١:٤٢

پیلانی تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر کوردەکانی سووریا

پیلانی تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر کوردەکانی سووریا

گوڤاری نەیشنەڵ کانتێکس لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە بێ‌وەفابوونی کوردەکانی سووریا بە ئۆجەلان، نووسی: سەرۆکی مەهەپە دەیەوێ کوردی سووریا بخاتە سەر دووڕێیانی فەرمانبردن لە ئۆجەلان بۆ چەکدانان و تۆمەتبارکردنیان بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) و یاری نزیکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، خاڵێکی وەرچەرخانە لە ڕەوتی ئاشتیی نێوان دەوڵەتی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK). ئەو بە ئاشکرا لە هەڕەشەیەکی نوێدا هێزە کوردەکانی سووریای خستە سەر دووڕێیانی وەفاداربوون بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە بۆ چەکدانان، یان پێڕەوکردنی "پڕۆژەی ئیسرائیل" لە سووریا؛ دووڕێیانێک کە ڕەنگدەرەوەی گۆڕانکارییەکی قووڵ لە ستراتژیی ناوچەیی تورکیا و سازدانی ئاستەنگێکی ئاڵۆز و نوێ لە بەردەم کوردەکانی سووریایە.

ڕەوتی ئاشتی و دژوازییە نوێیەکان

لە فێڤرییەی 2025 کە ئۆجەلان لە زیندانەوەی پەیامی ئاشتی و چەکدانانی دەرکرد، فەزای سیاسی تورکیا هەنگاوی ناوەتە قۆناغێکی چاوەروان‌نەکراوە و ئەگەرچی پەکەکە لە جووڵایدا ڕێوڕەسمی چەکدانانی بەڕیوەبرد و کۆمیسیۆنی تایبەتی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی ئاشتی پێکهات، بەلام پرسی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) هێشتا بە هەڵپەسێراوی ناوەیەوە و ئەو هێزە حازر بە ڕاپەڕاندنی بڕیاری ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریا کە لە 10 مارچدا ڕێککەوتنی بۆ کراوە، نییە.

لەو سۆنگەوە هەڕەشەی ئەمدواییەی باخچەلی نیشان دەدا کە ئەنقەرە نایەوێ هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ لە سووریادا ڕۆڵ بگێڕێت، چونکا مانەوەی ئەو هێزە لە گۆشەنیگای تورکیاوە بە واتای درێژەی خەباتی چەکدارانەی پەکەکە بە ناوێکی ترەوەیە.

گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و گۆڕانی یەکەمایەتییەکانی ئەنقەرە

ڕەوتی ئاشتیی نوێ لەگەڵ پەکەکە لە دەرەوەی گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکیی ناوچە فام ناکرێت و ڕووداوەکانی 7ی ئاکتەوبری 2023 و ڕووداوەکانی پەیتا پەیتاکانی تر، لێکدانەوەی ئەمنیی تورکیای گۆڕیوە و لە دۆخێکی ئاوادا، کوردەکان چیتر بە هەڕەشەی سەرەکی نایێنە ئەژمار، بەڵکوو ئیسرائیل جێی ئەوانی لە پرسی سیاسەتدانەریی ئەمنی تورکیادا گرتۆتەوە و باخچەلی و ئەردۆغان بەپێی ئەو گۆڕانە، هەوڵ دەدەن کوردەکان ڕازی بە گەڕانەوە بۆ سەر "هاوپەیمانی مێژوویی" لەگەڵ تورکەکان بکەن؛ هاوپەیمانییەک کە بە گوێرەی ئەوان پەلی لە پەیوەندییە ئیسلامییەکاندا هەیە. کەواتە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە نە تەنیا کۆتایی شەڕێکی ناوخۆیی، بەڵکوو بەشێکە لە پلانێک بۆ کۆنتڕۆڵی دزەی ئیسرائیل لە ناوچەدا.

دژوازی لە گوتاری باخچەلیدا

لێدوانەکانی باخچەلی پارادۆکسێکی بنیاتی ئاشکرا دەکات؛ ئەو لە لایەکەوە هەسەدە بە لقێکی پەکەکە دەزانێت و لەو ڕێگەوە ڕەوایی دەدات بە دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە خاکی سووریا و لە لایەکی ترەوە، ئەوان بە بێ‌وەفابوون بە ئۆجەلان تۆمەتبار دەکات و ئەم گۆڕانی لۆژیکە نیشان دەدا کە ئەنقەرە بەدوای پێناسەکردنەوەی پێوەرەکانی خۆیەتی: بیانووی دەستێوەردانی ئیستا نەک پەیوەندیی هەسەدە و پەکەکە، بەڵکوو نافەرمانی لە ئۆجەلانە. ئاوەها بیانوویەک بە شێوەی نافەرمی ئۆجەلان دەکاتە پێوەرێکی "ڕەوا" بۆ کوردەکان. ئەویش لە کاتێکدا کە ئەو پێوەرە خۆی لە زیندانی ئیمرالی ڕاگیڕاوە.

دوورنوێن: هەوڵی هەسەدە بۆ مانەوە و وەرگرتنی شەرعییەتی سیاسی

بۆ هەسەدە لێکدانەوەکان جیاوازن. ئەو هێزە زیاتر بە دوای مانەوەی پێکهاتەیی و بەفەرمی ناسران وەک یەکەیەکی فیدراڵی لە سووریایە. کەواتە هەر جۆرە پەیوەندی یان تەنانەت ڕێککەوتنێکی شیمانەیی لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوان بایەخێکی ئامرازی هەیە، بەو مەرجەی درێژەی پێکهاتەی ئۆتۆنۆمیکیان دەستەبەر بێت. هەر بۆیە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل لە نیگای یەکەمدا ئامرازێکی سیاسی ئەنقەرەیە بۆ گوشارخستنە سەر دیمەشق و هەولێر.

پاشهاتەکان

ناکرێ وتەکانی باخچەلی تەنیا بە دروشمێکی سەڵتی سیاسی بزانین. ئەو لێدوانانە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەن کە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە بەبێ دیاری‌کردنی چارەنووسی هەسەدە لە سووریا، نیوەچڵ دەبێت. ئەگەر تورکیا بەو ئەنجامە بگات کە هەسەدە لە رادە بەدەر لە سووریادا دەسەڵاتی گرتووە یان پشتئەستوورە بە پاڵپشتیی دەرەکی، ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی بەرز دەبێتەوە و لە بەرامبەردا، ئەگەر هەسەدە بتوانێ هاوسەنگییەک لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دروست بکات، ڕەنگە بتوانێ پێگەی خۆی وەک بەشێک لە هاوکێشەی نوێی ناوچەیی بسەلمێنێت.

News ID 56744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha