AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٥ ٠٧:١٢

پێشنیاری نوێی ئەمریکا بە کوردی سووریا

پێشنیاری نوێی ئەمریکا بە کوردی سووریا

بە گوێرەی راپۆرتی گۆڤاری نەیشناڵ ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە تەنیا بەشێک لە هێزە کوردییەکان لە ئەرتەشی سووریا تێکەڵ دەبن و بەشێکی دیکە هەر لە ژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی هێزە کوردییەکان بمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆژنامەی نەیشناڵیان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا جارێکی دیکە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی خۆیی بۆ ڕێگری لە پێکدادانی بەربڵاو لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی ناوەندی نوێ دەست پێکردووە؛ هەوڵێک کە دوای چڕ بوونەوەی توندویژییە لە نێوان دوولایەنەکە زیاتر بووەتەوە.

دیمەشق پاگەندەی کرد لە 72 ساڵی ڕابردوو، وەجبەیەک بریتی لە هاوێژەری مووشەک و چەکی دیکە کە بڕیار بوو بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە قاچاخ بکرێت، ڕاگیردراوە. هەروەها ڕایگەیاند کە هەوڵی هێزە کوردییەکان بۆ دزە لە نێو هێڵی پێشەوە لە دێرەزووری پووچەڵ کردووەتەوە ؛ پاگەندەیەک کە هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە.

گۆڕینی ڕوانگەی واشنتۆن

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕوانگەی نوێی ئەمریکا بریتیە لە کەم کردنەوەی گوشارەکان لەسەر کوردەکان. تەبایەتی دوای ئەوەی کە بەرپرسانی ئەمریکی دژایەتیان لەگەڵ خواستی ئەوان بۆ سیستەمی لامەرکەزی کردووە. لە باتی ئەوە واشنتۆن گەڵاڵەگەلێکی بۆ پڕ کردنەوەی درزی نێوان دوولایەنەکە بەتایبەتی سەبارەت بە داواکاری سەرەکی دیمەش لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی هێزەکانی هەسەدە پێشکەش کردووە.

سەرچاوەیەک لە واشنتۆن وتوویە: پێشتر وەزارەتی دەرەوە دەرکەی خۆیی لەسەر کوردەکان داخستبوو، بەڵام ئێستا دووبارە کردوویەتەوە. بە وتەی ناوبراو سەرکوتی خوێناوی دەوڵەت لە سوەیدا کە دەستێوەردانی ئیسرائیلی لەگەڵ بوو، بووە هۆی گۆرینی ڕوانگەی ئەمریکا نسیبەت بە کەمینەکان لەوانە کوردەکان.

بەم حاڵەوە بەرپرسانی ئەمریکی هۆشداریان داوە کە کوردەکان نابێت چاوەڕوانی پاڵپشتی هاوشێوەی ئیسرائیل لە درۆزییەکان بن. واشنتۆن هەروەها داوای پێدانی خاڵی جیدی لەلایەن هەسەدەی کرد. لەوانە رادەست کردنی ناوچە عەرەب نشینەکانی ڕۆژهەڵات و کۆتایی هێنان بە وەبەرهێنانی تاکەیی نەوت.


کێشە بنەڕەتییەکان

هەسەدە کە بەشگەلێکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بریتی لە سەرچاوەکانی نەوت، گاز و گەنمی لە کۆنترۆڵدایە، هەر خۆی دەبوێرێت لە هەڵوەشانەوە. ئەو ناوچە بۆ دەوڵەت یشەرع و بەتایبەتی بۆ تۆکمە کردنەوەی پێگەی سوننە، گرینگایەتی زۆری هەیە.

ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە بەشێک لە هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نوێی سووریا تێکەڵ ببن؛ بە شێوەیەک کە بە وتەی سەرچاوەکان، ئیزنی بەرەوپێش بردنی ئامانجەکان ناداتە شوەرع و لە هەمان حاڵیشدا ئیزن دەداتە مەزڵۆم کۆبانێ بەشێک لە هێزەکانی خۆی و کەناڵی پێوەندی راستەوخۆی خۆی لەگەڵ دیمەش بپارێزێت.

سەرچاوە سەرەکیەکان: تورکیا

بە وتەی دیپلۆماتێکی ڕۆژاوایی، تەنانەت کاتێکیش کە شەرع نەرمی دەنوێنێت، ناتوانێت لە دۆسیەی کوردەکان بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ تورکیا بڕیار بدات. ئەنقەرە دژی هەر جۆرە لامەرکەزی بوون و پێدانی خاڵ بە کەمینەکانە و وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنی چاو لە هەسەد دەکات.


News ID 56670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha