بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەفەری بۆ چین، لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی چین(CCTV)، سەبارەت بە پلانی سەرۆک کۆماری چین لەبارەی ڕیفۆڕمی سەروەریی جیهانی، وتی: ئەو پلانە بەدوای جێگرەوەیەکی چەند ڕەهەندی بە هەڵوێستی دادپەروەری لە جیهانە و هەوڵی وەلاوەنانی ڕوانگە و ستانداردێکی دووفاقەیی دەدات کە مۆڵەتی ئەوەی بە ڕژیمی زایۆنی و لایەنگرانی داوە تا بە پاگەندەی بەرگری لە مافی مرۆڤ، هەموو چوارچێوە یاسایی و جیهانییەکان پێشێل بکەن.
پزشکیان لە درێژەدا سەبارەت بە کارابوونی میکانیزمی سنەپبەک، وتیشی: هەر ئەو پرسە نمانەیەک لە ستانداردە دووفاقەییەکانە کە وڵاتانی لایەنگری تاکڕەهەندی دادەسەپێنن و پەیجوورین. هەر ئەو کەسانەی کە ڕێککەوتنی بەرجامیان پێشێل کرد، ئێستاکە ئیدعای ناپابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی دەکەن.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیار لەبارەی ئەگەری دووپاتبوونەوەی دەستدرێژی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، جەختی کرد: ئێران دەسپێکەری نائەمنی و بەدوای شەڕەوە نییە، بەڵام سەلماندوویەتی کە زۆر باش توانای بەرگرییەکی بەهێزی لە بەرامبەر دەستدرێژییەکاندا هەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: ئاژانس هەڵسوکەوتێکی ڕاستگۆیانەی لەگەڵ ئێران نەبوو، بەلام بەوەشەوە ئێمە ئامادەی هاوکاری لە چوارچێوەگەلی قبووڵکراوەی نێودەوڵەتی و لە دەرەوەی ستانداردە دووفاقەکانین.
Your Comment