ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: 10 ی خەرمانانی 1404 لە ڕۆژی بەرگری ئاسمانی، گەلی ئێران بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی قارەمان، بیر لە گرینگایەتی ئەو هێزە لە بەرگری لە هەرێمی ئاسمانی وڵات دەکاتەوە. بەرگری ئاسمانی، وەکوو هێڵی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ دوژمن، ڕۆڵی گرینگی لە بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکان هەیە. بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە و لە ئەم هەلەدا، گرینگایەتی و کردەوەی ئەو هێزانە لێک دەدەینەوە.
گرینگایەتی بەرگری ئاسمانی
ڕێبەری ئێران ، چەندین جار لە سەر گرینگایەتی بەرگری ئاسمانی جەختیان کردووە. ئەوان بەرگری ئاسمانی وەکوو هێڵی پێشەوەی بەرگری لە ئابڕووی وڵات وەسف دەکەن و کەمترەخەمی لە ئەو بارەوە بە گوناه ناولێدەبەن. لە وتە جیاوازەکان ئاماژەیان داوەتە سەر بەرگری ئاسمانی و لەسەر بەرز کردنەوەی توانای مرۆیی و جیهازاتی، زیرەکی و بەڕێوەبەرایەتی کارامە جەختیان کردووە. ئەوان لە دیدار لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی، لەسەر سەربەخۆیی و داهێنانی ئەو هێزانە جەختیان کرد و وتیان کە هێزە چەکدارەکان ئەبێ تواناییەکانی خۆیان زیاد بکەنەوە. هەروەها شەهادەتی ئازیزانی بەرگری ئاسمانیان گرینگ و بەرچاو وەسف کردووە و لەسەر درێژەی ڕێگەی شەهیدان جەختیان هەیە.
هۆکارەکانی ناودێر کردنی 10 ی خەرمانان وەکوو ڕۆژی بەرگری ئاسمانی
دەی خەرمانان، بە هزری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ساڵی 1387 وەکوو ڕۆژی بەرگری ئاسمانی ناودێر کرا. ئەو ڕۆژە وەبیرهێنەرەوەی پێکهێنانی بڕیارگەی بەرگری ئاسمانی خاتەمولئەنبیا و سەربەخۆیی بەرگری ئاسمانی لە هێزی ئاسمانی ئەرتەشە کە بە فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتە دی. ئەو سەربەخۆییە، بە ئامانجی داکۆکی زیاتر لە سەر برگری ئاسمانی و یەکپارچەیی تۆڕی بەرگری وڵات ئەنجام درا و نمانەیەک لە گرینگایەتی ستراتیژیکی ئەو هێزە لە بەرگری لە سنوورە ئاسمانیەکانە.
کارایی بەرگری ئاسمانی" لایەکانی بەرگری کارامە
بەرگری ئاسمانی بە سیستەمگەلێک وەکوو باوەڕ 373 و مووشەکی سەیاد و مێرساد، کاراییگەلێک وەکوو ناسینەوەی خێرا، شوێنگیری و لەناوبردنی ئامانجەکان و شەڕی ئەلکترۆنیک ڕووماڵ دەکات. لە ڕاهێنانەکاندا زیاتر لە سەدا 90ی ئامانجەکان شوێنگیری کراون کە نیشاندەری تواناییەکانی ئەو هێزانەیە. هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەرتەش و سپا، ئەو هێزانەی کردووەتە تۆڕێکی بەرگری یەکپارچە.
شەڕ 12 ڕۆژە:ئەزموونێکی سەخت، شەڕی سێبەرەکان و شەهادەتی قارەمانان
شەڕی 12 ڕۆژە کە لە بەرەبەیانی 23 ی جۆزەردان دەستی پێکرد، کاتێک کە ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا، ناوەندە ئەتۆمیەکانی نەتەنز و فۆردرۆی کردە ئامانج. ئەو هێرشانە کە بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و هاکی پێوەندییەکان بەرەوپێش دەچوو. دوژمن بە تیرۆری فەرماندە و لێزانان، هەوڵی دا بەرنامەی ئەتۆمی و سەربازی ئێران لاواز بکاتەوە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە پاڵ بەرگری لە ئاسمان، کرایە ئامانجی هێرشی دزەیی ناوخۆیی و درۆنەکانی دوژمن.
قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی دوژمن: ئەستوونی پێنجەم و هێرشی دەروونی-فیزیکی
لە کاتژمێر و ڕۆژە سەرەتاییەکاندا، تۆڕی بەرگری ئاسمانی کرایە ئامانجی شەپۆلێک هێرش. دزە هێزەکانی سەر بە مۆساد وەکوو ئەستوونی پێنجەم، هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەڕ چالاک بووەوە. ئەو هێزانە بە درۆنی تەیار بە جی پی ئێس، هێرشی کردە سەر فەرماندەیی بەرگری ، ماڵی لێزانان و فەرماندەکان و ناوەندە هەستیارەکان کە هەر ئەوە نیشاندەری ئاستی دزەی دوژمنە.
شەڕی ناسینەوە و سەپاندن گوشاری بەرگری
ئامانجی دوژمن ، خەریک کردنی لایە سەرەتاییەکانی بەرگری و کەم کرندەوەی هێز لەسەر هەڕەشە ستراتیژیکەکان بوو. دەیان درۆن لە پێنج ڕۆژی یەکەمدا ناسرانەوە و لەناو بران، هەندێک لە ڕێگای هێزە دزەکراوەکانەوە گەشتیان پێدرابوو. جگە لە ئەو ەهێرشی سایبری و شەڕی ئەلکترۆنیکی بۆ دروست کردنی کێشە لە تۆڕی یەکپارچەی فەرماندەیی بەرگری ئەنجام درا، کە بە هەوڵی دەستبەجێ چاەرسەر کرا.
گەڕانەوەی خێرا و نواندنی هێز لە قۆناغی دووهەمی شەڕ
دوای چەند ڕۆژ، بەرگری ئاسمانی لە قۆناغی بەرگری بۆ چالاک بوونەوەی گۆڕدرا. سیستەمی کورت مەودا وەکوو مەجید و زوبین بۆ بەرەنگار بوونەوەی درۆنە وردەکان جێگیر کرا.
ڕاوی پەلەوەرە ئاسنینەکان؛ درۆنی پێشکەوتوو و ئێف 35 لە داوی بەرگری ئێران
لە قۆناغی دووهەمدا، درۆنەکان هیرمێس 450 و 900 بە سیستەمی سێی جۆزەردان و تەبەس داخران. ڕاپۆرتەکان باس لە کردنە ئامانجی لانیکەم چوار شەڕکەری ئێف 35 دەکەن.
خەسارەکان و ڕاستییەکانی بەرگری
سەرەڕای کردەوەی گونجاو، لاوازیگەلێک وەکوو نەبوونی ڕووماڵی تەواوی ئەلکترۆنی لە هەندێک ناوچە و لاوازی هەمبەر هێرشە سایبرییەکان ئاشكرا بوو کە پێویستی بە زیرەکی زیاترە.
مانەوەی زیرەکانە لە دۆخێکی بێ وێنە
ئێران لە ژێر گەمارۆی چڕدا، بە بەرگری خۆجەیی و زیرەکانە، توانی بمێنێتەوە. پێشینەی 8 ساڵ شەڕی سەپێندراو و 45 ساڵ گوشار، بەستێنی بۆ ئەو سەرکەوتنە خۆش کرد. وەڵامی ئێران بە مووشەکە بالستیکەکانی، پەشیمان کردنەوەی ئەوانی سەلماند و کارناسان دانیان پێدانا کە ئەو شەڕە لە قازانجی ئێران کۆتایی هات.
زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی بەرگری ئاسمانی" وانە گرتن لە ئەزموون
شەڕی 12 ڕۆژە نیشانی دا کە بەرگری ئاسمانی، هەرچەندە سەرکەوتوو بوو، پێویستی بە تۆکمە کردنەوەی هەیە. دزەی هەندێک مووشەک بەهۆی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی دوژمن، زەنگێکی مەترسییە و پێویستە سیستەمەکان بە ژیری دەستکرد و زیاد کردنەوەی مانۆڕەکان و ئاسایشی سایبری بەڕۆژ بکرێنەوە.
Your Comment