AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٧ ١٢:٢٣

پیلانی ئەمریکا و جۆلانی بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێک لە عێراق

پیلانی ئەمریکا و جۆلانی بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێک لە عێراق

شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی سەبارەت بە پیلانی ئەمریکا بە یارمەتی هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە دژی عێراق هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد زاری شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی عێراق جەختی کرد کە نیشانەکانی جێبەجێ کردنی پیلانێکی نوێ لە ڕێگای گوشار لەسەر ناوەندە حکومەیەکان بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی تیرۆریستەکان و بنەماڵەکانیان لە کەمپی هەولەوە بۆ ناوچە ئازاد کراوەکانی عێراق دەبنیرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو جموجوڵانە وەکوو بۆمبێک کار دەکەن کە لەوانەیە هەر چرکە بتەقێتەوە و ببێتە هۆی نائەمنی لە عێراق.

زاری وتیشی: ئامانج لە جێبەجێ کردنی ئەو پیلانەی ئەمریکا بە پاڵپشتی هێزەکانی سەر بە جۆلانی بووژانەوەی چالاکی خراپکارانە لە عێراق لە ڕێگای گواستنەوەی بنەماڵە داعشیەکان بۆ کەمپی جەدعەی نەینەوا و دوای ئەوە بۆ ناوچەکانی دیکەیە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ویست و ئامانجی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی 13 هەزار ئەندامی بنەماڵەی داعشی لە کەمپی هەول بۆ جەدعە.





News ID 57819

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha