AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٧ ١٤:٠٢

50 کەسی ئێرانی دیکە لە ئەمریکاوە دەگوێزرێنەوە بۆ ئێران

50 کەسی ئێرانی دیکە لە ئەمریکاوە دەگوێزرێنەوە بۆ ئێران

بەرپرسانی ئاگادار ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەک کە 50 کەسی ئێرانیی بە پێێ ڕێککەوتنێک کە دەوڵەتی ترامپ دوو مانگ پێش لەگەڵ ئێران واژۆی کرد، لە ئاریزۆناوە کەوتووەتە ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی دوو بەرپرسی ئێرانی ئاگادار، دەوڵەتی ترامپ ڕۆژی یەکشەممە فرۆکەی چارتر کە هاووڵاتیانی ئێرانی تێدا بوو، بەرەو ئێران خستەڕێ؛ ئەمە دووهەم جارە کە ئەمریکا ئاوەها کارێک دەکات.

بە نووسراوی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، دوو بەرپرسی ئێرانی کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، وتیان کە ئەو فڕۆکە کە 50 کەسی ئێرانی و هەروەها هاووڵاتیانێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕووسیای تێدا بووە لە فڕۆکەخانەیەک لە مەسای ئاریزۆنا کەوتووەتەڕێ و لە میسر و کوێت دەنیشێتەوە.

بڕیارە هاووڵاتیانی ڕووس و عەرەب لە قاهیرە دابەزن و ئێرانیەکانیش دەچنە کوێت و لەوێ دادەبەزن و پاشان لە ئەوێتەوە بەرەو تاران دەگەڕێنەوە.

News ID 57824

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha