بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی بەڵگەی نوێی 30 پەڕەیی کە لە ماڵپەڕی کۆنگرە بڵاو بووەتەوە، نوێنەرانی کۆنگرە بودجەی بەرگری ئەمریکا لە چەندین ملیار دۆلار زیاتر لە پێشنیاری کۆشکی سپی بەرز بووەتەوە و گەییشتووەتە 910 ملیار دۆلار.
لە بەشێک لە ئەو بەڵگە ئاماژە دراوەتە پاڵپشتتی لە پێشمەرگە و هێزە کوردیەکان لە سووریا.
لە بەشی پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا لە حکومەتی عێراق هەندێک مەرج هاتووەتە ئاراوە بەڵام بۆ یارمەتی سەربازی بە پێشمەرگە ئەو مەرجانە دانەنراوە.
هەروەها لە ئەو بەڵگەیەدا لە هێزە کوردیەکان لە سووریا وەکوو بەشێکی جودا نەکراوە لە چوارچێوەی سووریا ناوبراوە و لەسەر درێژەی پاڵپشتی لە هیزە کوردیەکان و لە بەشێکی دیکەدا بە جەخت لەسەر نەچوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە، جەخت کراوە.
لە ئەو بەڵگەیەدا لە پێشمەرگە وەکوو هاوپەیمانی دژە تیرۆریزمی ئەمریکا ناوبراوە.
بە پێێ بەڵگە نوێیەکان کە لە کۆنگرە بڵاو بووەتەوە، پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزە کوردیەکان لە عێراق و سووریا یەکلاییە.
News ID 57821
Your Comment