AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٦ ١٥:٤٧

پیلانی ئەرتەشی سووریا بۆ داگیر کردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان

پیلانی ئەرتەشی سووریا بۆ داگیر کردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕاپۆرتیان دا کە ئەرتەشی سووریا خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو تا پارێزگاکانی ڕەقە و دێرەزوور لە کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە دەربهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئەمنیەکان بە ڕۆژنامەی نەشناڵیان ڕاگەیاندووە کە ئەرتەشی سووریا تا مانگی ئۆکتۆبەر دەیەوێت ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو بۆ داگیر کردنی پارێزگاکانی ڕەقە و دێرەزوور دەستپێبکات، ئۆپراسیۆنێک کە بە مەرجی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕێگری لە دەستێوەردانی ئیسرائیل مومکین دەبێت.

ئامادەبوون بۆ ئۆپراسیۆن

بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە ئەرتەشی سووریا نزیک بە 50 هەزار هێزی لە نزیکی شاری تەدمەر کۆ کردووەتەوە. ئەو هێزانە بڕیارە بە چوونیان بەرەو باکوور، کۆنترۆڵی دوو پارێزگای زۆربە عەرەبنشینی ڕەقە و دێرەزوور لە کۆنترۆڵی هەسەدە دەربهێنن.

یەکێک لە ئەو سەرچاوە ئەمنیانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە بە بێ نیشان دانی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکا دەست پێناکات.

ناوبراو هەروەها ڕێگری لە دەستێوەردانی ئیسرائیلی مەرجی سەرەکی وەسف کرد.

شکستی دانوستانی دیمەشق و هەسەدە

ئەو جموجوڵانە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە گفتوگۆکانی بە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ تەڤل بوونی هێزەکانی هەسەدە بە ئەرتەشی سووریا گەییشتووەتە بنبەست کە تێیدا کورد داوای دیستەمی سەربازی فیدراڵی و پاراستنی سیستەمی خۆی دەکات، بەڵام دیمەشق ئەو پێشنیارە ڕەت دەکاتەوە.


ڕۆڵی هۆزە عەرەبەکان و تورکیا

سەرچاوەکان دەڵێن هێزەکانی سەر بە تورکیا کە ئێستا بەشێک لە ئەرتەشی نوێی سووریان، لە ئەگەری دەسپێکی هێرش، بنکەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی فرات و نزیکی سەدی تشرین دەکەنە ئامانج.

نزیک بە سەدا 30 ی هێزی 70 هەزار کەسی هەسەدە ئەندامانی هۆزە عەرەبەیانن. ئەو هۆزانە لە ساڵانی ڕابردوو ناڕازی بوون لە سیاسەتەکانی هەسەدە لە داگیر کردنی ناوچە عەرەب نشینەکان.

هاوکێشە مەیدانییەکان

تەنانەت لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەرتەش، پارێزگای حەسەکە هەر لە کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان دەمێنێتەوە. ئەو پارێزگا جگە لە حەشیمەتی زۆر، بەشێکی گەورەی سەرچاوەی وزە، کارەبا و کاڵا بنەڕەتییەکانی سووریای لەبەردەستە.

هەڵوێستی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان

ئەمریکا هەر داوای ئاشتی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات و بەشێکی زۆر لە دەزگا ئەمنییەکان واشنتۆن پاڵپشتی کورد دەکەن.

لە ساڵانی دوایی و لە درێژەی شەڕی ناوخۆیی سووریا، هێزە بیانییەکان لەوانە سووریا، تورکیا و ئەمریکا ناوچەی ژێر دزەی خۆیان کردووەتەوە. ئەمڕۆ تەنیا هێزە ئەمریکی و تورکیاییەکان لە سووریان؛ نزیک بە 20 هەزار هێزی تورکیایی لە نزیک هێزەکانی هەسەدەن و هەزار سەربازی ئەمریکی لە بنکەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو گرووپە جێگیرن.





News ID 56427

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha