AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٥ ١٢:٣٩

سووریا بەرەوڕووی مەترسیی ڕووخانەوەی دووبارە

سووریا بەرەوڕووی مەترسیی ڕووخانەوەی دووبارە

دویچەوەلەی فارسی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بارودۆخی سووریا لە 9 مانگ پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد، دەڵێ کە سووریا هێشتاش دیمەنی توندوتیژی، ناسەقامگیری و نامتمانەیی کەمینەکان بە دەوڵەتی کاتی ئەحمەد شەرعە.

ئاژانسی هەواڵی میهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڤیدئۆیەک لە نەخۆشخانەیەک لە سویدا بڵاوبۆتوە کە نیشاندەری ئاستی توندوتیژیی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە دژی درۆزییەکانە. هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدئۆیە لە هەواڵەکاندا دەبیستین کە دوو ڕێڕەوگەی بازرگانی بە ڕووی کوردەکاندا داخراوە. ئەو دوو ڕووداوە نیشان دەدا کە تا چەند کەمینەکان متمانەیان بە دیمەشق نییە و لایەنگرانی ئەحمەد شەرع نیگەرانی ڕووخانەوەی سووریان.

ڕۆژنامەی ستاندارد، پێنج‌شەممەی ڕابردوو (14ی ئەگێست) لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستاکەی سووریا داوەتەوە و لای وایە ئەو وڵاتە 9 مانگ پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد، هێشتاش لە دۆخێکی نادیار و ناهێمندایە و دەڵێ: توندوتیژی و هەژاری لە سەرتاسەری سووریادا بەدی دەکرێت و هەموو گومانیان هەیە لەوەی دەوڵەتی ئەحمەد شەرع بتوانێ وڵات یەکپارچە و یەکڕیز بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا وەک سەردەمی ئەسەد سەرتاسەری سووریا لە بندەستی حکوومەتی نوێدا نییە و بەرخۆدان هێشتاش هەمبەر بە ناوەند لە چەندین ناوچەدا بەردەوامە. ملیشیاکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی کە ئێستا لە قەوارەی ئەرتەشی سووریا دەرکەوتوون بە ئاشکرا تووشی جەنایەت لە دژی کەمینبەکان هاتوون و چیتر کەمینەکان متمانەیان بە دیمەشق نەماوە.

عەلەوییانی دانیشتووی کەنارئاوییەکانی دەریا ناوەڕاست، تەنیا بە تاوانی هاوڕەچەڵەک‌بوونیان لەگەڵ خێزانی ئەسەدەکان لە مانگی مارچدا کەوتنە بەر شاڵاوی کۆمەڵکوژی و هێرشەکان لە دژیان هێشتاش نەوەستاوە و هاوکات بە گوێرەی ڕۆژنامەی نەمسایی ستاندارد، کوردە چەپەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا زیاتر لە یەک دەیەیە کە ئیدارەی خۆسەری خۆیان دامەزراندووە و حەز بە دەستدانی یەکجاریی ئەو خۆسەرییە ناکەن. درۆزییەکانی باشوور کە پاڵپشتیی ئیسرائیلیان هەیە، پاش نائارامییەکانی جووڵای ڕابردوو کەوتوونەتە بەر شاڵاوی دڕندانەی سوننە بادیەنشینەکان و ئەمە بۆتە هۆی نامتمانەیی یەکجارییان بە دەولەتی دیمەشق کە لە پاشتی سوننەکان دەرکەوتووە. مەسیحییەکانیش بە هۆی ئەوەی ناوچەیەکی تایبەتییان نییە مەترسیی پەلاماری ئیسلامخوازانی ڕادیکاڵ بۆ گۆڕینی ئایینیان لە سەرە.

توندوتیژی و کۆمەڵکوژیی دڕندانە

ئەحمەد شەرع ئێستاکە لە ژێر گوشاری پەیتا پەیتای نێودەوڵەتیدایە بۆ ڕوون‌کردنەوەی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوەیدا و پرسی درۆزییەکان و بڵاوبوونەوەی ڤیدئۆی نەخۆشخانەی سویدا و کوشتنی پزیشکێک لەو ڤیدئۆیەدا بە دەستی هێزی ئاسایشی دەوڵەتی نوێ و بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و ناونیتکەی کافربوون لە پێرسۆنێلی ئەو نەخۆشخانەیە، بووە هۆی هەڵویستی ئەنجومەنی ئاسایش بە کۆی دەنگەوە و دەرکرانی ڕاگەیێندراوێک توند هەمبەر بە ڕووداوەکانی سوەیدا.

لە لایەکی ترەوە وڵاتانی پاڵپشتی سووریا مەترسیی دابەش‌بوونی ئەو وڵاتەیان هەیە و توماس باراکی نوێنەری ئەمریکاش لە سووریا کە پێشتر هەڵوێستێکی یەکسانی بوو لەگەڵ ئەحمەد شەرع و پاڵپشتی لە دەسەڵاتی ناوەندخوازیی دیمەشق دەکرد، سێ‌شەممەی ڕابردوو لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئۆردۆن و سووریا سەبارەت بە ئارامکردنەوەی دۆخی سووریا گفتوگۆی کرد و خوازیاری کردنەوەی کۆریدۆرێکی یارمەتی‌گەیاندن لە ئیسرائیلەوە بۆ ناوچە درۆزییەکان لە ڕێگەی ئۆردۆنەوە بوو.

سووریاش لەو دانیشتنەدا ڕەزامەندی خۆی بۆ هاوکاری‌کردن لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕوونکردنەوەی توندوتیژییەکان لە سوەیدا دەربڕی و ڕازی بووە بەوەی پرسەکە لە ئاستی نێودەولەتیدا تاوتوێ بکرێت. بڕیارێک کە بە گوێرەی کارناسان پەیوەستە بە پلانی سەفەری مانگی سێپتامبێری ئەحمەد شەرع بۆ کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکدا لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی تەحریرولشام.

هاوپەیمانی‌سازیی کوردەکان

دەوڵەتی ئەحمەد شەرع پاش کۆبوونەوەی 8ی ئەگێستی حەسەکە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، کە بە دروشمی "یەکڕیزیکردنی جڤاتەکان" بە بەشداریی کەمینەکانی سووریا و بە داکۆکی لە "هاوپەیمانی لامەرکەزی" پێداچوونەوە بە دەستووری سووریا بۆ دەستەبەکردنی پێگەی ئیتنیک و مەزهەبەکان، بەڕیوەچوو، بە توندی ناڕەزایەتی خۆی بۆ "نێودەوڵەتی" کردنی پرسە ناوخۆییەکان و "بانگهێشتی هێزی بیانی بۆ دەستێوەردان لە سووریا" دەربڕی و بڕیاری دا دانیشتنی پاریس بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەران وەفدی کوردەکانی سووریا هەڵوەشێنێتەوە. بەلام دواتر ڕاگەیێندرا کە گفتوگۆکان دەبرێتە دیمەشق و هەندێک لایان وایە کە تورکیا لە پشت ئەم بڕیارەیانە.

چونکە ئەنقەرە دژی پاڵپشتیی فەڕەنسا لە کوردەکانە و پاڵپشتی لە ئەحمەد شەرع دەکات بۆ دژایەتی‌کردنی کوردەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیرانی درەوە و بەرگریی سووریا چوارشەممەی ڕابردوو سەردانی تورکیایان کردبوو و لەوێ یادداشتێکی ڕیککەوتنیان واژۆ کردووە.

داخستنی لەناکاوی دوو ڕێڕەوگەی بازرگانی بەڕووی کوردەکان

هاوکاتی ئەو ڕووداوانە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە داخرانی لە ناکاوی دوو ڕێڕەوگەی بازرگانی بەڕووی کوردەکان لە دیرحافر لە هاوێری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و سەلمیە کە باری کاڵا و سوتەمەنی پێدا ترانزیت دەکرا، هەواڵی دا و ڕایگەیاند: داخستنی ئەو دوو ڕێڕەوگەیە تەنیا بۆ پێشگری لە ترانزیتی بازرگانی نییە و هاتووچۆی خەڵکی مەدەنیش لەو دوو ڕێڕەوگەیە قەدەغە کراوە.

هاوکات ئەو ڕێکخراوە ڕاشیگەیاند کە سووریا جمۆجۆڵی سەربازیی لەو ناوچانەدا بەرزکردۆتەوە و هەواڵگەلێک لە شەڕ و تێهەڵچوونی هێزە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا و هەسەدە دەبیسترێت.

News ID 56404

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha