AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢١ ٠٨:٥٣

کورد لە تورکیا هێشتا بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی هێرشی دەکرێتە سەر

کورد لە تورکیا هێشتا بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی هێرشی دەکرێتە سەر

بنەماڵەیەکەی کورد لە مێرسین، بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی هێرشیان کرایە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەیەکی 8 کەسی کورد لە شاری چاملی یایلا سەر بە پارێزگای مێرسین، لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەر، بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی کرانە ئامانجی هێرشی ڕەگەزپەرستانە. لە ئەو ڕووداوەدا یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە بە هۆی توندی برینەکەیەوە گواسترایەوە بۆ بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانە.


ڕۆژی ڕابردوو بنەماڵەیەکی هەشت کەسی لەوانە چەند ژن و کۆرپەیەک لە کاتی چوونیان بۆ گوندێک لەبەر ئەوەی کە ڕەقەمی ئۆتۆمبێلەکەیان هی ناوچە کوردنشینەکان بوو، ڕێگایان لێگیرا و هەر لە سەرەتاوە درانە بەر جنێو و پاشان بە وتنی ئەوەی کە : ئێرە کۆماری تورکیایە و ئێوە چۆن کوردی قسە دەکەن، هێرشیان کرایە سەر و یەکێک لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە بە ناوی عەنان نازلی بەهپی توندی برینەوە گواسترایەوە بۆ بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانە و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەش چارەسەریان وەرگرت.

دوای سکاڵای ئەو بنەماڵە، هێرشبەران دەستگیر کران و گواسترانەوە بۆ ئیدارەی پۆلیسی شاری ترسوس.


News ID 56363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha