AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٨ ١٢:٤٢

تاوانی دڕندانەی جۆلانی هەمبەر ژنانی عەلەوی لە سووریا

تاوانی دڕندانەی جۆلانی هەمبەر ژنانی عەلەوی لە سووریا

ماڵپەڕی ئەمریکی لایەن و ئامارە نوێیەکانی جەنایەتەکانی ڕژیمی جۆلانی لە دژی ژنانی سووریایی ئاشكرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ماڵپەڕی ئەمریکی ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا پێشێل کرانی مافی کەمینەکان لە سووریا، بەتایبەتی ژنانی عەلەوی و درۆزییەکانی لێک داوەتەوە و بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێک لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاڵۆزی دۆخی ئەمنیەتی و مافی سەرەڕای بەڵێنە فەرمییەکانی ڕژیمی جۆلانی بۆ پاڵپشتی لە ئەوانی سەلماندووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە راپۆرتە بوەڕپێکراوەکان لەسەر ڕفاندنی دەیان ژن و کچی عەلەوی لە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا لە فێڤریەوە تا ئێستای وەرگرتووە و داوای لە بەرپرسانی جۆلانی کردووە کە لێکۆڵینەوەکان لە ئەو بارەوە بخەنە یەکمایەتی کارەکانیانەوە.

ئەو ڕێکخراوە مافە مرۆڤییە ڕایگەیادن کە ڕفاندنی لانیکەم 36 ژن و کچی عەلەوی تا تەمەن 40 ساڵ لە نێوان مانگەکانی فێڤریە و جوون لە پارێزگاکانی لازقیە، تەرتووس، حومس و حەمای تۆمار کردووە و هۆشداریی داوە کە ئەو قوربانیانە مەترسی زەوجی زۆرەملێ، قاچاخی مرۆڤ و حاڵەتەکانی دیکەیان لەسەرە.



News ID 56193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha