AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٧ ١٧:٤٥

هۆشداریی ئەڵمانیا سەبارەت بە مەترسی سەر درۆزییەکان و کورد

هۆشداریی ئەڵمانیا سەبارەت بە مەترسی سەر درۆزییەکان و کورد

هاوکات لەگەڵ توندوتیژی لە سەر کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکان لە سووریا، بەرپرسانی ئەمنیەتی ئەڵمانیا نیسبەت بە پەرەسەندنی توندڕەوی لە نێوان ئیسلامگەراکانی سووریا هۆشدارییان داوە؛ ئاڵۆزیگەلێک کە ئێستا گەییشتوونەتە شەقامەکانی بەرلین و دوسێلدۆرف و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر درۆزییەکان و کوردەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یورپ کنزرواتیڤ، بەرپرسانی ئەڵمانیا نیسبەت بە بەرز بوونەوەی هەڕەشەی ئیسلامگەرا توندڕەوەکانی سووریای دانیشتووی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوە؛ هەڕەشەگەلێک کە بە چڕ بوونەوەی توندوتیژیەکان لە دژی کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکان لە سووریا، ئێستا داوێنی درۆزی و کوردە پەنابەرەکان لە ئاڵمانیاشی گرتووەتەوە.

ئەو هۆشداریانە دوای ئەوە هاتووەتە ئاراوە کە لە خۆپیشاندانەکانی بەرلین، نزیک بە 400 کەس بە شێوەی ڕاشکاوانە کوشتوبڕەکانی ئەم دواییە لە سووریا لە دژی درۆزییەکانیان نرخاندووە. ئەو کۆبوونەوە شێوەی هیرشبەرانە و دروشمی توندئاژۆیانەی هەبووە و کەشێکی ترسەنۆکانەی بۆ کەمینەکان دروست کردووە.




News ID 56180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha