AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٦ ٢٠:٠٤

دەوڵەتی باخچەلی یەپەگەی بە سەرپێچی لە ئۆجەلان تۆمەتبار کرد

دەوڵەتی باخچەلی یەپەگەی بە سەرپێچی لە ئۆجەلان تۆمەتبار کرد

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP)، خۆبواردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(YPG) لە پڕۆسەی "تورکیای بەری لە تیرۆزریزم"ی بە "هەوڵێکی بێ‌شەرمانە بۆ تێکدانی بواری ئاشتی" زانی و خوازیاری پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەڵی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێرای داکۆکی لە پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆریزم" هوشداری دایە یەپەگە و پەیەدە بۆ خۆبواردنیان لەو پڕۆسەیە و وتی: ئەو خۆبواردنە، هەوڵێکی چەپەڵ و بێ‌شەرمانەیە بۆ لاوازکردنی ڕەوتی ئاشتی لە ناوچەدا.

باخچەلی وێڕای ئیدعای بن‌بڕکرانی بناغەکانی ئاژاوەی ئیتنیکی و مەزهەبی لە لایەن تورکیا و هەنگاونانی ئەو وڵاتە لە قۆناغی پێشکەوتن لە ئاستی جیهانی، وتیشی: پەیەدە و یەپەگە پابەندی بڕیارەکانی ڕێککەوتنی 10ی مارس نین و هەڕەشە لە ئاسایشی سووریا و تورکیا دەکەن. ئەوان دەبێ بزانن کە ناتوانن بواری ئاشتی بە چەواشەدا ببەن. ڕێککەوتنی ئیمرالی لە 27ی فێڤرییە، بانگهێشتێکی بڕواپێکراو و زەروورییە بۆ هەموو پێکهاتەکانی پەکەکە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دووفاقەی ئەمریکا هەمبەر بە ناوچە گرت و داوای لە بەرپرسانی واشنتۆن کرد کە ئەو سیاسەتە وەلا بنێن و ڕاستگۆیانە پاڵپشتی لە هەڵوەشانەوەی یەپەگە و پەیەدە بکەن.

News ID 56172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha