ڕێککەوتنی 10ی مارچ
-
سەنگەری شەڕی کورد لە ڕەقە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی
لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی 10ی مارس لە نێوان دیمەشق و هێزە کوردیەکان، وێنەگەلێکی نوێ لە کەندنی تونێلە ژێرزەویەکانی ڕەقە، پرسیارەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەو شارە و سیناریۆ ئەمنیە بەردەمەکانی کوردستانی سووریای پڕڕەنگ کردووەتەوە.
-
شەڕی ئەمریکا و داعش لە سووریا؛ پشت لە کورد ڕوو لە جۆلانی
گۆڤاری فۆربێزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هێرشی ئەمدواییەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا و کوژرانی دوو هیزی ئەمریکی و ئەم ڕووداوە دەباتەوە سەر هاوکارییە نوێیەکانی واشنتۆن و دەوڵەتی نوێی دیمەشق و بۆشاییەکی ئەمنی بە ناوی کوردی سووریا لەو هاوکێشەیەدا.
-
کوردی سووریا ئێستا دەبێ چ بکات؟
ئەنستیتۆی واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ڕاپۆرتێکی شرۆڤەییدا دەڕوانێتە ئەو پلان و هەنگاوانەی کە کوردەکانی سووریا پێویستە بەپەلە و بۆ متمانەسازی لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق لەپێناو ڕێککەوتن هەڵیبگرێت.
-
پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا بە کوردی سووریاوە
نەشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانیتە پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتیی تورکیا و پەکەکە، بە بێدەنگیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەمبەر بە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)؛ بەتایبەت پاش داواکاریی ڕاستەوخۆی دوڵەت باخچەلی لە ئۆجەلان بۆ ڕازیکردنی هەسەدە بە چەکدانان.
-
دەوڵەتی باخچەلی یەپەگەی بە سەرپێچی لە ئۆجەلان تۆمەتبار کرد
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP)، خۆبواردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(YPG) لە پڕۆسەی "تورکیای بەری لە تیرۆزریزم"ی بە "هەوڵێکی بێشەرمانە بۆ تێکدانی بواری ئاشتی" زانی و خوازیاری پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.