بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەڵی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێرای داکۆکی لە پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆریزم" هوشداری دایە یەپەگە و پەیەدە بۆ خۆبواردنیان لەو پڕۆسەیە و وتی: ئەو خۆبواردنە، هەوڵێکی چەپەڵ و بێشەرمانەیە بۆ لاوازکردنی ڕەوتی ئاشتی لە ناوچەدا.
باخچەلی وێڕای ئیدعای بنبڕکرانی بناغەکانی ئاژاوەی ئیتنیکی و مەزهەبی لە لایەن تورکیا و هەنگاونانی ئەو وڵاتە لە قۆناغی پێشکەوتن لە ئاستی جیهانی، وتیشی: پەیەدە و یەپەگە پابەندی بڕیارەکانی ڕێککەوتنی 10ی مارس نین و هەڕەشە لە ئاسایشی سووریا و تورکیا دەکەن. ئەوان دەبێ بزانن کە ناتوانن بواری ئاشتی بە چەواشەدا ببەن. ڕێککەوتنی ئیمرالی لە 27ی فێڤرییە، بانگهێشتێکی بڕواپێکراو و زەروورییە بۆ هەموو پێکهاتەکانی پەکەکە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دووفاقەی ئەمریکا هەمبەر بە ناوچە گرت و داوای لە بەرپرسانی واشنتۆن کرد کە ئەو سیاسەتە وەلا بنێن و ڕاستگۆیانە پاڵپشتی لە هەڵوەشانەوەی یەپەگە و پەیەدە بکەن.
Your Comment