بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ شاکر، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەیلەقی شوهەدای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: “چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستی تەقەیان لە بنکەیەکی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی ئاغلان لە سەردەشت کرد و لە ئەنجامدا ئەندامێکی بەسیج کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو”.
بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی گرووپەکە یان پاڵنەرەکانی هێرشەکە بخاتەڕوو، وتی: "ئەم چالاکییە دژی بنکەیەکی سەربازی سوپای پاسداران لە ناوچەکە ئەنجامدراوە."
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تا ئێستا بەرپرسانی خۆجێی ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دیکەیان بڵاونەکردووەتەوە.
Your Comment