AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣ ١٥:٤٠

کۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپایی کۆتایی هات

کۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپایی کۆتایی هات

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی لە ئەستەنبوڵ نووسیویەتی: ڕێکەوتن کرا بەردەوام بین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی نووسی: من و تەخت ڕەوانچی گفتوگۆیەکی جددی و ڕاشکاوانە و وردمان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی سێ وڵاتی ئەوروپی/یەکێتی ئەوروپا کرد.

دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەڵگرتنی سزاکان و پرسی ئەتۆمی تاوتوێ کران و پێداچوونەوەیان بۆ کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد: وێڕای ڕەخنەی جددی لە هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییە دژی گەلەکەمان، هەڵوێستەکانی خۆمان ڕوونکردەوە، لەنێویاندا لەسەر ئەوەی پێی دەوترێت میکانیزمی سناپباک.

هەردوولا بە بیرۆکەی تایبەتەوە هاتنە کۆبوونەوەکە، کە لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا. ڕێککەوتن کرا کە ڕاوێژکارییەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام بن.

News ID 56126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha