بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا ڕاپۆرتی دا کە وەرزێران و ئاژەڵداران لە پارێزگای حەککاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە نزیک زنووری ئێران و عێراق، دوای چەندین ساڵ پێکدادان و شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە، جارێکی دیکە لەگەڵ ئاژەڵەکانیان گەڕاونەتەوە چیاکانی ئەو ناوچە.
یەکێک لە ئاژەڵدارەکانی ئەو ناوچە دەڵێت کە لە رابردوودا هەمیشە کێشەمان لەگەڵ سەربازانی تورک هەبوو. ئێمە بە پێدانی شیر و گۆشت بە هێزەکانی پەکەکە تۆمەتبار دەکراین بەڵام ئێستا دۆخەکە هێور بووەتەوە.
سەرەڕای کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکان، دانانی وێستگەی پشکینین لە دەڤەری شاری حەککاری و لە ڕێگای چوون بۆ ناوچە گەشتیارییەکان هێشتا نیشانفەری درێژەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ناوچەکەیە.
Your Comment