AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٥ ١٤:٢٦

ڕێبەری باڵای ئێران: دەتوانین گورزی کوشندەتر لە ئەمریکا و ئیسڕائیل بدەین

ڕێبەری باڵای ئێران: دەتوانین گورزی کوشندەتر لە ئەمریکا و ئیسڕائیل بدەین

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: نەتەوەی ئێران لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەم دواییە کە لە ئەنجامی ئیرادە و ورەی نەتەوەیی، کاری گەورەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری ڕایانگەیاند: نەتەوەی ئێران لەم شەڕە سەپێنراوەی ئەم دواییەدا کاری گەورەی کرد؛ ئەم کارە گەورەیە ئۆپەراسیۆن نەبوو، لە ئەنجامی ئیرادە بوو، لە ئەنجامی ورە بوو، لە ئەنجامی متمانە بەخۆبوون بوو. ئەوەی کە نەتەوەیەک، وڵاتێک، هێزێکی سەربازی لە وڵاتێکدا لە خۆیدا ئەم متمانە بەخۆبوونە دەبینێت کە ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاریی دەسەڵاتی ئەمریکا و سەگە زنجیر کراوەکەی لە ناوچەکەدا- ڕژێمی زایۆنیستی- سنگ بە سنگ، ڕۆحی ئەم ئیرادەیە، ڕۆحی ئەم متمانە بەخۆبوونە، ئەمە بەهایەکی زۆر زۆر گرنگە.

وتیشیان: میللەت گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ڕاستەو ڕاست سنگ بە سنگ بەرانبەریان بوەستێت، لێی ناترسێت، بەڵکوو دەترسێنێت، و ئەوەی لە توانایدا بێت لە ڕووی ئۆپەراسیۆنەوە دەیکات، کە ئەمەش پرسی دووەمە، پرسی یەکەم هەمان ڕۆحە، هەمان بەرخۆدان.

ڕێبەری شۆڕش وتیشیان: لە هەردوو بواری دیپلۆماسی و سەربازیدا، پشت بەخوا، بە سەرکەوتنی ئیلاهی، هەرکاتێک بچینە مەیدانەوە، بە دەستی پڕەوە دینە ژوورەوە، نەتەوەی ئێران لە هیچ بوارێکدا وەک لایەنێکی لاواز دەرناکەوێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕایانگەیاند: ئەوەی من دەیڵێم، پێویستە هەمووان بزانن، هەم دۆستەکانمان بزانن، هەم دوژمنەکانمان بزانن، نەتەوەی ئێرانیش خۆی بزانێت کە ئەوان دەزانن، ئەوەیە کە نەتەوەی ئێران وەک لایەنێکی لاواز لە هیچ بوارێکدا دەرناکەوێت. چونکە هەموو ئامرازە پێویستەکانمان هەیە، لۆژیکمان هەیە، هێزمان هەیە. ئێمە بە دەستی پڕەوە دەچینە ناو هەردوو بواری دیپلۆماسی و سەربازییەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: هەرچەندە ئێمە ڕژێمی زایۆنیستی بە شێرپەنجە و ئەمریکا بە تاوانبار دەزانین بە هۆی پشتیوانی لێکردن، بەڵام پێشوازیمان لە شەڕ نەکرد، هەرچەندە هەرکات دوژمن هێرشی کرد، وەڵامی ئێمە چەقێنەر و بەهێز بوو.

ڕێبەری وتیان هۆکاری ڕوونی وڵامی توند و پتەوی ئێران بۆ ڕژێمی زایۆنی بووە هۆی ئەوەی، ئیسڕائیل هانا بۆ ئەمریکا ببات.

وتیشیان: ئەگەر ڕژێمی زایۆنی نەکەوتایەتە سەر زەوی و توانای بەرگری لە خۆی ببوایە، ئەوا بەم شێوەیە هانای بۆ ئەمریکا نەدەبرد، بەڵام تێگەیشت کە ناتوانێ بەرەنگاریی کۆماری ئیسلامی بێتەوە.

ڕێبەری شۆڕش هەروەها وڵامی ئێران بەرانبەر هێرشی ئەمریکایی بە گورزێکی زۆر هەستیار ناوبرد و زیادیان کرد: ئەو ناوەندەی کە ئێران هێرشی کردە سەر ناوەندێکی ئەوپەڕی هەستیاری ئەمریکا بوو لە ناوچەکەدا و کاتێک سانسۆری هەواڵەکان هەڵبگیرێت ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئێران چ گورزێکی گەورەی لێداوە. بێگومان گورزێکی گەورەتر لەمە دەتوانێ لە ئەمریکا و ئەوانی دیکە بگەیەنێت.

ڕێبەری باڵای ئێران زیادیان کرد: خودا پلانەکەی دوژمنی پووچەڵ کردەوە. خودای گەورە ئەم پلانەی پووچەڵ کردەوە. بە پاڵپشتی حکومەت، بە پاڵپشتی سیستەم، خەڵکی هێنایە مەیدان. هاتنە ناو مەیدانەکەوە؛ خەڵکەکە چوونە ناو مەیدانەکەوە، بەڵام ڕێک بە پێچەوانەی ئەو ئاراستەیەی کە دوژمن حیساب و پلانی بۆ داڕشتبوو.

News ID 56008

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha