AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١١ ١٦:٠٢

پەکەکە لە کوێ چەکەکانی ڕادەست دەکات

پەکەکە لە کوێ چەکەکانی ڕادەست دەکات

چەند ڕۆژی داهاتوو گروپێكی بچووكی هێزەكانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، چەكەكانیان لە شوێنێكی  سلێمانی رادەست دەكەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەپرسانی پەكەكەوە بڵاویكردەوە، وەك "ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی و دروستکردنی متمانە"، بەشێک لە هێزەکانی پەکەکە چەکەکانیان لە سلێمانی دادەنن.

بەرپرسێكی ئەمنی دەڵێت، "پڕۆسەی رادەستکردنەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت".

لەزاری دو سەرچاوەی پەكەكەوە لە هەرێمی كوردستانەوە بە بڵاویكردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا گرووپێکی بچوکی هێزەكانیان، چەکەکانیان لە شوێنێکی شاری سلێمانی رادەست بکەن.

News ID 55836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha