ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زەمەنێکدا کە پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ، پارێزەری لە گیانی خەڵکی سڤیل و ڕێز بۆ بنەماکانی مافی مرۆڤ وەکوو بنەڕەتی شارستانیەتی ئەم سەردەمە دەناسرێت، ئێمەە پێشێل کرانی ئاشكرا و ڕێکخراوی ئەو بایەخانە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە پاڵپشتی ئاشکرای ئەمریکا دەبینین. هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ناوەندەکانی دەرمان، نەخۆشخانەکان، ئامبوڵانسەکان و کادیری دەرمان و تەنانەت کۆرپەکان، نەک هەر جەنایەتی جەنگی بەڵکوو کارەساتی مرۆییە کە ویژدانی جیهانی دەهەژێنێت.
ژیرخانەکانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی هێرشەکان
لە هەفتەکانی ڕابردوودا، شەپۆلێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژیرخانەکانی تەندروسی لە ئێران ڕووی داوە کە بۆ خۆی بێ وێنە بووە و هەر ئەوەش نیشانەری چییەتی دژە مرۆیی و بێ ڕوحمانەیە؛ هەوڵێک کە بووەتە هۆی گیانلەدەست دانی خەڵکی سڤیل لە دڵی نەخۆشخانەکان نەک لە مەیدانی شەڕ.
لە ماوەی 13 بۆ 20 جوونیی 2025، دەیان ناوەندی دەرمانی، پەروەردەیی و فریاکەوتن لە شارە جیاجیاکانی ئێران کرانە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆ. نەخۆشخانەی منداڵانی شەهید حەکیم لە تاران، نەخۆشخانەی فارابی کرماشان و ناوەندی تەندروستی میان راهان لە پارێزگای کرماشان تەنیا بەشێک لە ئەو ناوەندانەن کە کرانە ئامانج. هەروەها هێرشی هاوکات بۆ سەر چەند نەخۆشخانەی گەورە لە تاران لەوانە نەخۆشخانەکانی نوور، شەهید هاشمی نەژاد، خاتەمولئەنبیا، شەهید موفەتح و وەلیعەسر و هەروەها نەخۆشخانەی موستەفا خومەینی، شەپۆلێک لە هەست بە مەترسی و ناسەقامگیری لە سیستەمی تەندروستی وڵات دروست کرد.
باڵەخانەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران، بێهزیستی قەسر شیرین و زانکۆی خۆراک، تەندروستی ، پەرەستاری و .. زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کرماشانیش لە ناوەندە سڤیلەکانی دیکە بوو کە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج.
لە ئەو هێرشانەدا دەیان کادیری دەرمان، فریاڕەس و ئەندامی بنەماڵەکانیان شەهید بوو. لەوانە دکتۆر مەرزیە عەسگەری و کڕەکەی، دکتۆر زەهرا ڕەسوولی و کۆرپە دوو مانگەکەی و تاهیر ئایەتوڵڵاهی.
تا ئێستا ئامارە فەرمییەکان لە شەهید بوونی زیاتر لە 400 ژن، پیاو و منداڵ و بریندار بوونی لانیکەم 3056 کەس هەواڵ دەدات.
لەلایەکی تریش 6 ئۆتۆمبێلی ئامبولانس کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا، 3 فریاڕەسی مانگی سوور شەهید بوون؛ هەوڵێک کە ئاشكرایانە پێشێل کرانی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ و مافی نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانەیە.
بێدەنگی راگرتنی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر ئەو جەەنایەتانە، نەک هەر هۆی نیگەرانییە بەڵکوو بەشداری شاراوە لە بەردەوامی ستەمە.
Your Comment