ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دوکتۆر قادر ئەرتاچ چلیک، مامۆستا زانکۆی "حاجی بایرام وەلی"ی ئەنقەرە، سەبارەت بە ئاراستەی یاسایی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وتی: بە گوێرەی پرێنسیپە بنەماییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشی چەکدارانە بۆ سەر وڵاتێکی تر، جگە لە کاتی بەرگریدا، قەدەغەیە. کەواتە هێرشی ئیسرائیل بە تەواو مانا دەستدرێژانەیە و ئەگەر ئاساگەلی نێودەوڵەتی کارا بن و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدروستی بجووڵێتەوە، دەبێ گەمارۆگەلێک لە دژی ئیسرائیل داسەپێت و پێش بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بگرێت.
ناوبراو لەبارەی مافی وەڵامدانەوەی ئێران، وتیشی: مافی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە دوو سۆنگەوە جێی سەرنجە: یەکەم لە سۆنگەی مافی نێودەوڵەتی و ماددەی 51ی پەیمانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی بەرگریی ڕەوا کە ڕێگە دەدا ئێران بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل، بەرگری لە خۆی بکات، و دووەم لە گۆشەنیگای سیاسییەوە کە بە پێی ئەو هەموو وڵاتان مافی پاراستن و بەرگری لە سەروەری سیاسی و ڕێگەنەدان بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان هەیە و ئەمیش لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی پێدراوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە ئیسرائیل لە هەڵوێستێکی نادادپەروەرانە و بە شێوازی ناڕەوا هەڵیکوتاوەتە سەر ئێران. کەواتە ئێران ، چ لەباری سیاسی و یاساییەوە دەتوانێ لە وەڵامی هێرشەکانی زایۆنی، کاردانەوەی هەبێت و وەڵام بداتەوە.
ئەم کارناسە تورکیاییە هەروەها لە وەڵامی پرسیار لە ڕۆڵی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەو شەڕەدا، ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕژیمێکی ئاساییە و لە هەلومەرجی ئاساییدا ئەگەر پاڵپشتیی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە پشت نەبێت، ناتوانێ هیچ هەنگاوێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەڵبگرێت و پەسیڤ دەکەوێت و چیتر ناتوانێ هەڕەشەیەک بۆ ژێئۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئاشتی ناوچەیی بێت. لەو ڕووەوە ئیسرائیل وەک هێزی ملیشیایی ئەمریکا لە ناوچە دەرکەوتووە و دەکرێ بڵێین هێرش بۆ سەرە ئێران لە چوارچێوەی پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئەمریکایی کە بە ستراتژییەکی بردنەوە-بردنەوەی بەرامبەر داڕێژراوە، ئەنجام دراوە.
قادر ئارتاچ چلیک بە ئاماژە بە لێهاتوویی پەدافەندی ئاسمانیی ئێران لە داخستنی فرۆکەیەکی ئەفسانەیی وەک ئێف 35 کە نە لە ڕاداردا دەبیندرێ و نە بەردەبێتەوە، زیادیشی کرد: ئەگەرچی ئیسرائیل ئەکتەرێکە کە ناتوانێ ببێتە زلهیزی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لەباری دەفرایەتی مرۆیی و جەماوەری و پانتای جوگرافی و ستراتژیک و دەفرایەتی سەربازیی، ناتوانێ ڕکابەریی ئەکتەرانێکی ناوچەیی وەک ئێران بکات، بەڵام بە هۆی پاڵپشتیی ئیمپریالیستی و ناکارامەیی یاساگەلی نێودەوڵەتی، هێرشی لەو جۆرە ئەنجام دەدا و کەوتۆتە شەڕ لەگەڵ ئێران، دەنا بەبێ ئەو پاڵپشتییە دەستەوەستان دەبێ و چی لە دەست نایەت.
Your Comment