AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ١٩:٥٦

باڵوێزی پێشووی ڕووسیا لە ئێران بۆ مێهر؛

بەرگری لە خۆ؟ ئەمریکا لە کاتی دانوستان بۆ پێشی بە ئیسرائیل نەگرت

بەرگری لە خۆ؟ ئەمریکا لە کاتی دانوستان بۆ  پێشی بە ئیسرائیل نەگرت

باڵوێزی پێشووی ڕووسیا لە ئێران لە یادداشتێکدا لەبارەی شەڕی سەربازیی ئێران و ڕژیمی زایۆنی، چەمکی "بەرگری لە خۆ"ی شیکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەلەکساندێر ماریازۆف باڵوێزی پێشووی ڕووسیا لە ئێران لە یادداشتێکی تایبەتی بۆ ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، نووسی: هێرشی دەسپێکەرانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەڵمەتێکی بە ئاشکرا دەستدرێژانە و پێشێل‌کەری هەموو پرێنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی بوو.

وتیشی: لە هەلومەرجێکدا کە ئیسرائیل خۆی دەسپێکەری هەڵمەتی سەربازی بووە و پێشتر پلانی بۆ ئەو هێرشە و بوردومانی بەربڵاوی هەموو شارەکانی ئێران، دامەزراوە سەربازی و ناسەربازییەکان و ناوەندە ئاشتی‌خوازانەکانی ناڤۆکیی ئەنجام داوە، ئەی چۆنە باس لە "بەرگر ی لە خۆ"ی ئیسرائیل دەکەێت.

ماریازۆف لە درێژەدا بە ئاماژە بە پەلاماری ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران لە کاتی دانوستانی تاران و واشنتۆن بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لەبارەی پلانی ئەتۆمیی ئێران و ئامادەیی تاران بۆ ڕێککەوتنی گونجاو و دووقۆڵی، جەختی لە ئەنجامی پاراستنی مافی پیتاندن و سەلماندنی ئاشتی‌خوازانەبوونی پلانی ئەتۆمیی ئێران لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنە شیمانەییە کرد و وتیشی: ئاکاری ئەمریکاش ڕێک هێندەی ئیسرائیل دووزمانییە و ئەمریکا ئەگەرچی ئاگاداری پلانی سەربازیی ئیسرائیل بووە، بەڵام هیچ هەوڵێکی بۆ پێشگری لەو هێرشە نەکردووە، بەڵکوو چرای سەوزی بە تلاڤیڤ نیشان داوە، بەڵکوو ئەو هێرشە بکاتە گوشارێکی دووقاتە لە سەر ئێران، هەتا ناچاری بکات لە سەری دانەواندن بە تایبەت لە بابەتی ناڤۆکیدا.

باڵوێزی پێشووی ڕووسیا لە ئێران هەروەها مافی بەرگریی ئێران لە ئاگرکردنەوەی ئیسرائیلی بە ڕەوا زانی و وتیشی: تەشەنەی ئەم شەڕە کۆنتڕۆڵ‌نەکراوەیە، پاشهاتی زۆری مەترسیداری بۆ ناوچە بەداوە دەبێ و پێویستە کۆمەڵگای نێودەولەتی خێرا بە دوای هەوڵی سیاسی و دیپلۆماتیکەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتی‌خوازانە و سیاسی بۆ ئەو قەیرانە بێت.

News ID 55471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha