AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٠ ١٢:٠٦

ناڕەزایەتی لە ئەمریکا پەرەدەسێنێت+ ڤیدیۆ

ناڕەزایەتی لە ئەمریکا پەرەدەسێنێت+ ڤیدیۆ

ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری سەرۆکی ئەمریکا کە لە لۆس ئەنجلۆس دەستی پێکرد، ئێستا گەیشتووەتە ویلایەتی تەگزاس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دژ بە سیاسەتەکانی کۆچ و کۆچبەری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە لە لۆس ئەنجلۆسی پایتەختی کالیفۆرنیا دەستی پێکرد، شارەکانی داڵاس و ئۆستن لە ویلایەتی تەگزاسیش پەیوەست بوون بەو ناڕەزایەتیانەوە.

دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری داڵاس لافیتەیان هەڵگرتبوو و ئاڵایان هەڵگرتبوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی ترامپ لە بواری کۆچبەریدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان ناوبەناو کۆبوونەوەکان لە شاری داڵاس بە توندوتیژی دەگۆڕدرێن و لە کۆتاییدا پۆلیس ناڕەزایەتییەکانی بە "کۆبوونەوەی نایاسایی" ناساند و دواتر گازی فرمێسکڕێژی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێنا.

News ID 55352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha