AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٤ ٢١:١٧

ئامادەیی ئێران بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی

ئامادەیی ئێران بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی

سەرۆک کۆماری ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی ئێرانی بۆ چەسپاندن و پەرەپێدانی پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە حکومەت و خەڵکی ئەم وڵاتە کرد.

پزشکیان هەروەها ڕایگەیاند:کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە هەنگاوی کاریگەر و بنیاتنەر بنێت بۆ چەسپاندن و پەرەپێدانی پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و بەتایبەتی تورکیا.

News ID 55287

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha