AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١١ ١٧:٥٦

دەیان خۆپیشاندەر لە ئەستەنبۆڵ قۆڵبەست کران

دەیان خۆپیشاندەر لە ئەستەنبۆڵ قۆڵبەست کران

هاوکات لەگەڵ دوازدەهەمین ساڵوەگەری خۆپیشاندانەکانی گزی پارک، پۆلیسی تورکیا سەرەڕای گرتنەبەری ڕیوشوێنی توندی ئەمنی لە گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ، دەیان خۆپیساندەری قۆڵبەست کرد و هەر جۆرە گردبوونەوەیەکی هەڵوەشاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆژنامەی جەمهوورییەت، ڕۆژی ڕابردوو (شەممە ٣١ی مەی) سەدان کەس لە هاووڵاتیانی تورکیا و لەوان دایک و خوشکی برکین ئەلوان، بەپێی بانگهێشتی "هاوڕیزی تەقسیم" و بۆ نرخاندنی قوربانیانی خۆپیشاندەکانی 2013ی گزی‌پارک و هاوکات لەگەڵ دووازدەهەمین ساڵوەگەری ئەو خۆپیشاندانە، لە گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ گردبوونەوە، بەڵام هەر خێرا بەرەوڕووی بایکۆتی توندی هێزە ئەمنییەکانی پولیسی دژە شۆڕشی تورکیا بوونەوە.

بەوەشەوە خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی هاوێری تەقسیم و لەوان میس کۆبوونەوە و دروشمگەلێکی وەک "تاریکی دەڕوات، گزی دەمێنێتەوە" و "هەموو جێیەک تەقسیمە، بەرخۆدان لە هەموو جێیەکە" هەڵدرا.

پاش کۆتایی خۆپیشاندانەکان، پۆلیسی دەستی کردووە بە قۆڵبەستی ژمارێکی زۆری خۆپیشاندەرەکان و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان 97 کەس قۆڵبەست کراون کە بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ تا ئێستا 83 کەسیان ئازاد کراوە.

News ID 55248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha