AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ١٧:٠٨

نێچیروان بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد

نێچیروان بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەفەری بۆ ئێران لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە پێی بانگهێشتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حک‌وومەتی هەرێم بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی گفتوگۆی تاران، سەردانی ئێرانی کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە (28ی گوڵان) لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

لایەنەکان لەو دیدارەدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان لە ئاستی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر، جەختیان لە تۆکمە و پەرەدان بە هاوکارییە هاوبەشەکان بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ئابووری کرد.

هەروەها لەو دیدارەدا ڕووداوەکانی ناوچە تاوتوێ کران و تەرکیز خرایە سەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچە و چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتەواییەوە.

News ID 55069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha