AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ٠٩:٥٦

مۆڵەتی دە ڕۆژەی دیمەشق بە هەموو گرووپە چەکدارەکان بە کوردیشەوە

مۆڵەتی دە ڕۆژەی دیمەشق بە هەموو گرووپە چەکدارەکان بە کوردیشەوە

وەزیری بەرگریی سووریا، تێکەڵکردنەوەی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیەوە ڕاگەیاند و هاوکات مۆڵەتی 10 ڕۆژیشی بە "گروپە چەکدارەکان" دا تا پەیوەندیی بە وەزارتەکەوە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، دەستبەجێ دوای ئازادکردنی سووریا دەستیان کرد بە کارکردن لەسەر یەکخستنی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی یەکگرتوی دامەزراوەیی، ئەمڕۆش هەواڵی یەکخستنی سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەتی بەرگریی سووریا بە گەلی سووریا ڕادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەستکەوتە گەورەیە بەبێ هەوڵی یەکگرتویی هەمو لایەک نەدەکرا، بۆیە سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی فەرماندە و سەربازانی یەکە سەربازییەکان دەکەین بۆ هاوکاری بەرهەمدار و پابەندبونی بەرزیان، بە داننان بە گرنگی ئەم قۆناغە و پێداویستییەکانی.

وەزیری بەرگری سوریا باسی لەوەشكرد، بە سەرنجدان بە گرنگی کاری دامەزراوەیی، مۆڵەتی 10 ڕۆژ بە "گرووپە چەکدارەکان" دەدەین، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بکەن. هەر دواکەوتنێک لەو کارە ڕوبدات پێویستی بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست دەبێت بەگوێرەی یاسا.

News ID 55061

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha