بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵکەوتە و چالاکانی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە قسە هەڕەشەخوازانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: قسەکانی دوێنێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا گەلی ئێرانی نەناسیوە، گەلێک کە قارەمانێتی، غیرەت ، ئازایەتی و لێبوردن لە تایبەتمەندییە هەرە بەرچاوەکانی ژنان و پیاوانیەتی.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێران وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە نیشان بدات، وتی: کەسانێک کە لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 60 هەزار ژن و منداڵی فەلەستینیان کوشتووە، ناتوانن پاگەندەی ئاشتی بکەن. هەر ئەوانەی کە ڕێگای ئاو، خۆراک و دەرمان لە خەڵکی غەززە دادەخەن، ئەمڕۆ ئێمە وەکوو هۆکاری نائەمنی دەناسێنن.

سەرۆکی دەوڵەتی چواردەهەم بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: قسەکانی دوێنێی ترامپ جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا خەڵکی ئێرانی نەناسیوە، گەلێک کە بوێر و قارەمان پەروەرە.
News ID 55029
Your Comment