بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆ21ی گوڵان جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
دانوستان کۆتایی هات
هەواڵنێری ئەکسێسیۆس نووسی: دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر، گەڕی چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە عومان کۆتایی هاتووە.
هاتنی عێراقچی بۆ عومان
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین خولی وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گەیشتنە شاری مەسقەت، کە لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عومانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئێران واز لە پیتاندنی ئۆرانیۆم ناهێنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پیتاندن یەکێک له دەستکەوته و شەرەفەکانی ئێرانه ، که باجێکی قورس له پێناویدا دراوه و خوێنی زانایانی ئەتۆمی بۆ ڕژاوه و به دڵنیاییەوه جێگای دانوستان نییه .
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێش سەفەری بۆ مەسقەت، بە ئاماژەدان بە پلانەکانی خولی چوارەمی دانوستانەکان، ڕایگەیاند: "دوێنێ سەفەری دوو وڵاتی ناوچەکەم کرد، قەتەر و عەرەبستان، ئەمڕۆش بەرەو مەسقەت بەڕێدەکەوین بۆ بەشداریکردن لە خولی داهاتووی دانوستانەکان".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تاران ڕاوێژی زیاترمان هەبوو و هیوادارین لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا بگەینە خاڵێکی چارەنووسساز.
عێراقچی ڕەخنەی لە لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بەم دانوستانانە و داواکارییەکانیان لەم پرۆسەیەدا گرت؛ وتیشی: بەداخەوە لێدوانی دژبەیەک لەوان دەبیستین، لێدوانی لایەنی بەرامبەریش لەسەر مێزی دانوستان و دەرەوەی دانوستان جیاوازە و ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی ئێمە لەو دانوستانانەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەپێچەوانەوە، ئێران هەڵوێستی ڕوونی هەیە، ئێمە بە هێڵێکی ڕاست هەنگاومان ناوە.
ناوبراو زیادی کرد: پیتاندن یەکێک لە دەستکەوت و شەرەفەکانی نەتەوەی ئێرانە، کە باجێکی قورسی بۆ دراوە و خوێنی زانایانی ئەتۆمی ئێمە ڕژاوە و بە دڵنیاییەوە جێگای دانوستان نییە.
هۆشداریی بە ئەمریکا
ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێران، هۆشداریی بە تیمی دانوستانکاری ئەمریکی دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانوستانکارێکی ئێرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئەلمەیادین جەختی کرد: ئێران ئامادەیە هەموو لایەک دڵنیا بکاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە ئاشتیانە دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ببینین لایەنی بەرامبەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە تێدەپەڕێت، ئەوا بەردەوام نابین لە دانوستانەکان.
پەیامنێری ئەلمەیادین ڕایگەیاند: پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەربەستی سەرەکییە لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چوارەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت خەریکە بەڕێوەدەچێت.
دانوستان تا ئێستا دەستیپێنەکردووە
بە پێچەوانەی هەواڵە بڵاو کراوەکان دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە عومان تا کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ دەستیپێنەکردووە.
دانوستانەکان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان درێژەی هەیە و هێستا تەواو نەبووە.
بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەبوو سەعید وەزیری دەرەوەی عومان خەریکی گواستنەوەی پەیام لە نێوان وەفدی ئێران و ئەمریکایە.
Your Comment