AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٠ ١٩:١٤

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران پەیامێک دەداتە دۆناڵد ترامپ

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران پەیامێک دەداتە دۆناڵد ترامپ

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی نووسیویەتی: پێویستە ترامپ بزانێت کە ئێران ئەمریکای لاتین نییە، هەروەها کەنداوی فارسیش کەنداوی مەکسیک نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ترامپ دەبێ بزانێت کە ئێران ئەمریکای لاتین نییە، گەرووی هورمزیش گەرووی مالڤیناس نییە، هەروەها باب ئەلمەندێب کەناڵی پاناما نییە، هەروەها کەنداوی فارسیش کەنداوی مەکسیک نییە.

هەروەها نووسیویەتی: باشترە سەرۆکی وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا تێبگات کە وڵاتێک کە مێژوویەکی ٢٥٠ ساڵەی هەبێت ناتوانێت بەڵگەنامە ٢٢ هەزار ساڵەی ئێران بگۆڕێت.

News ID 54974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha