به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عهبدولمحەمەد زاهدی، پارێزگاری کوردستان ڕۆژی هه‌ینی له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی شه‌شومین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ف له سنه وتی: کوردستان له ڕووی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریه‌وه دەفرایەتی زۆر باشی بۆ دهروشانهوه له ئاستی جیهانیدا هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بتوانین له‌م ده‌رفه‌تانه به باشی بۆ په‌ره‌دان به‌م پارێزگایه که‌ڵک ببه‌ین.
ئه‌و درێژه‌ی دا: کوردستان به‌ڕاستی نیشتمانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره و ئه‌مه‌ش به قسه نییه و ده‌بینین که له ئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا چۆن ڕۆڵه‌کانی ئه‌م پارێزگایه ده‌دره‌وشێنه‌وه.
زاهدی وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که ئه‌مڕۆ له کوردستان، نه‌ک هه‌ر مۆسیقای ده‌ستگایی و سونه‌تی که ته‌نانه‌ت مۆسیقای کلاسیکیش قسه‌ی باشی بۆ کردن هه‌یه و ئێسته ئه‌م پارێزگایه خاوه‌ن ئۆرکێستر فلارمونیکی کوردستانه که یه‌کێکه له باشترین ئۆرکێسترهکانی ئێران.
ئه‌و سه‌باره‌ت به فستیڤاڵی ده‌ف وتی: به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه له‌م ئاسته‌دا نیشانی ده‌دات که ئه‌م پارێزگایه چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م جۆره چالاکیانه‌ی هه‌یه. هیوادارم بتوانین په‌ره‌ی زیاتر به‌م کارانه بده‌ین و به باشی نیشانی بده‌ین که خه‌ڵکی کوردستان چ لێهاتوویه‌کی زۆر باشیان هه‌یه و خاوه‌ن چ فه‌رهه‌نگێکی گه‌وره‌ن.
شایانی باسه که له میانه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، خه‌ڵاته‌کانی شه‌شومین خولی فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ف پێشکه‌ش به هونه‌رمه‌ندانی هه‌ڵبژێردراو کرا.
داوه‌ره‌کانی شه‌شومین خولی فستیڤالی نه‌ته‌وه‌ی ده‌ف بریتی بوون له بیژه‌ن کامکار ، شوکروڵا حه‌یاتی، عه‌لائه‌دین یاسینی و مه‌هدی ئه‌حمه‌دی.
Your Comment