به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ هه‌ینی له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی شه‌شومین خولی فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌ی ده‌ف که له ژێر ناوی "ده‌ف ده‌نگی ڕه‌حمه‌ت" به‌ڕێوه چوو، ناوی براوه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که که زۆربه‌یان کورد و ئه‌سفه‌هانی بوون ڕاگه‌یه‌ندرا.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که به به‌شداری به‌رپرسان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی سنه به‌ڕێوه چوو، له به‌شی ژنان بۆ ته‌مه‌نی میرمنداڵ، ستاره موعینی له پارێزگای ئه‌سفه‌هان بووه سێهه‌م، خه‌ڵاتی دووهه‌می ئه‌م به‌شه‌ش به خاتوو سه‌نا سه‌مه‌دی له پارێزگای کوردستان گه‌یشت و خه‌ڵاتی یه‌که‌میش به شیرین سه‌رحه‌دی له ئه‌سفه‌هان پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی پیاوان بۆ ته‌مه‌نی میرمنداڵ، خه‌ڵاتی سێهه‌م به محه‌مه‌د مورادی له کوردستان به‌خشرا و ئیدریس وه‌کیلی خه‌ڵاتی دووهه‌م و سه‌عید فه‌رزانه‌گان له کوردستان خه‌ڵاتی یه‌که‌می پێشکه‌ش کرا.
له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵان له به‌شی ژنان، خه‌ڵاتی سێهه‌م به خاتوو غه‌زه‌ڵ میرزایی له پارێزگای خوزستان به‌خشرا، خه‌ڵاتی دووهه‌م به عه‌تیه قولیجانی له ئه‌سفه‌هان گه‌یشت و مۆنا مولایی له پارێزگای کوردستانیش خه‌ڵاتی یه‌که‌می شه‌شومین خولی فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌فی پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی پیاوانی گه‌وره‌ساڵیش، خه‌ڵاتی سێهه‌می فستیڤاڵه‌که به پوریا ڕه‌حمانی له کوردستان، خه‌ڵاتی دووهه‌م به شوعه‌یب ڕه‌حمانی له پارێزگای کرماشان و خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ش به ئه‌میر حسه‌ین سه‌مه‌دیان له پارێزگای ئه‌سفه‌هان به‌خشرا.
له به‌شی گرووپیشدا، خه‌ڵاتی سێهه‌م به هاوبه‌شی به گرووپی "ده‌ک" له خوزستان و "کارێن" له کوردستان پێشکه‌ش کرا، گرووپی ژیوار خه‌ڵاتی دووهه‌می فستیڤاڵه‌که‌ی برده‌وه و خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ش به گرووپی خاک نشین له پارێزگای کوردستان پێشکه‌ش کرا.
له میانه‌ی ئه‌م ڕێوڕسمه‌دا له حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان، مامۆستای ناوداری کورد له بواری لێکۆڵینه‌وه له مۆسیقا له ئێران، ڕێز گیرا.
هه‌روه‌ها له هونه‌رمه‌ندانی ده‌ف ژه‌نی به‌ناوبانگی کورد سه‌ید زاهید ئیبراهیمی و سه‌ید به‌هائه‌دین حسه‌ینی به هۆی ته‌مه‌نێک خزمه‌ت به ئامێری ده‌ف ڕێز گیرا.
له کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا ئه‌مین مورادی، به‌رپرسی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان به پێشکه‌ش کردنی ده‌فێک به پارێزگاری کوردستان له پشتیوانییه‌کانی عه‌بول محه‌مه‌د زاهدی له فستیڤاڵه‌که ڕێزی گرت.
شایانی باسه که شه‌شومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ف به به‌شداری ۲۱ پارێزگای ئێران، له ۲۴ تاکوو ۲۶ی خه‌رمانان له سنه به‌ڕێوه چوو.
Your Comment