AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٩ ٢٠:١٨

"مێژووی هونەری کوردستان" چاپ و بڵاوکرایەوە

"مێژووی هونەری کوردستان" چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبی "مێژووی هونەری کوردستان" لە نووسین و توێژینەوەی میکائیل ڕەحمانی لە لایەن بڵاوگەی زانکۆی کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "مێژووی هونەری کوردستان" لە نووسین و توێژینەوەی میکائیل ڕەحمانی سەرەڕای لێکدانەوەی هونەری کوردستان لە چاخە دێرینەکانی مێژوو لە دە هەزار ساڵ لەوە پێشەوە، ئاوڕی لە گوتارە گرنگەکانی هونەری مۆدێرنیزم، هونەری هاوچەرخ، دیاسپۆرا، هونەری فێمینیستی و میدیا نوێیە کوردییەکانیش داوەتەوە.

ئەم کتێبە وەک بەرهەمی 12 ساڵ توێژینەوە لە 538 لاپەڕە پێکهاتووە کە لە قەوارەی وەزیری و بە بەرگی گالینگۆرەوە لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسی و بڵاوگەی زانکۆی کوردستانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

News ID 54551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha