AP ١٤٠٥ خەرمانان ١ ٠٩:١٧

پزشکیان: دوژمن توندترین گەمارۆ دەسەپێنێت بەڵام گەلی ئێران خۆڕاگرانە وەستاوە

پزشکیان: دوژمن توندترین گەمارۆ دەسەپێنێت بەڵام گەلی ئێران خۆڕاگرانە وەستاوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەلی ئازیز کارێکی گەورەیان کرد و ئێمە بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم سەختییانەی ئێستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە مەزارگەی ئیمام خومەینی بە ئاماژەدان بە بەرخۆدانی خەڵک بەرامبەر بە فشارە ئابوورییەکان ڕایگەیاند: شیکاران ناتوانن بە ئاسانی ڕوونی بکەنەوە کە ئەم میللەتە کە لە ڕێگا و ئایدیالی ئیمام و شەهیدانەوە ئیلهامیان وەرگرتووە، چۆن بەرگەی ئەو فشارانەیان گرتووە، گەلی ئازیزمان بەڕاستی کاری گەورەیان کرد.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمەش بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین بەسەر ئەو سەختییانە تێپەڕێنین کە ئەمڕۆ هەن، بێگومان شەرمەزاری خەڵکین کە کێشە هەیە.”

سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵات سەرقاڵی شەڕێکی ئابووری و سەربازی و ئەمنیی تەواوە، وتی: دوژمنان بە ڕوونی ڕایدەگەیەنن کە توندترین و ترسناکترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن، بەڵام ئێمە بە توندی وەستاوین و هەوڵدەدەین لە بەرامبەر ئەم شەڕە نایەکسانەدا خزمەت بە گەل بکەین.

News ID 60250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha