AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٧ ٢١:١٢

ئێران چۆن خەساری لە ئابراهام لینکۆن دا؟

ئێران چۆن خەساری لە ئابراهام لینکۆن دا؟

ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە کە چۆن ئێران لە ژێرخانی کەناراوەکانی بنکەی ئەمریکا لە بەحرەین توانی زیان بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی ئەبراهام لینکۆڵن بگەیەنێت و بەرگەگرتنی شەڕی کەم بکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشەکانی ئێران کە زیانێکی زۆریان بە چالاکیی پشتیوانی دەریایی بەحرەین (ناوەندی سەرەکی لۆجستیکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین) گەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکای ناچار کرد ناوەندی سەرەکی لۆجستیکی ناوچەیی خۆی (لە بەحرەین) بۆ دیێگۆ گارسیا بگوازێتەوە، ئەمەش تۆڕێکی تاڕادەیەک کورتی پشتیوانی کەنداوی فارسی کردە تۆڕێکی لاوازی دەریایی.

ماڵپەڕە هەواڵییەکە سەبارەت بە هێرشی دڕندانە و تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین زیادی کردووە: "بە تێپەڕبوونی کات ئۆپەراسیۆنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا و گەمارۆدانی دەریایی بەندەرەکانی ئێرانی پاراستووە، بەڵام ئەو کەموکوڕیانەی کە لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن بڵاوکراونەتەوە، ئەوە دەردەخەن کە چۆن تێکدانی ژێرخانی کەنار دەریاکان (لە بنکەی ئەمریکا لە بەحرەین لەلایەن ئێرانەوە) دەتوانێت وردە وردە بەرگەگرتنی شەڕ کەم بکاتەوە". کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەتۆمی بەبێ ئەوەی هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ بکرێت”.

پێشتر دەریاوانی خانەنشین مایک مولن و سەرۆکی پێشووی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC News نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو بارودۆخەی کە لەسەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Abraham Lincoln کە زیاتر لە 260 ڕۆژە لە دەریادایە و ڕایگەیاند: دانیال کێلەر فەرماندەی ئەم کەشتییە زۆر کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی ئەو کەشتییە ئاماژەی پێکراوە، ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ئاڵۆزە کە ناتوانرێت لە یەک گێڕانەوەدا لێکبدرێتەوە.

مولن جێگیرکردنی درێژخایەنی ئەو کۆپاپۆڕەی بەستەوە بە نەبوونی بنکەی سەلامەت لە ڕۆژئاوای ئاسیا و وتی: بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرەین و کوەیت و ئیمارات کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی ئێران لە کاتی شەڕدا، ئەمەش وایکردووە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زیاتر لە دەریادا بمێننەوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەفسەرێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە جێگیرکردنی درێژخایەنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن لە دەریادا وردە وردە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئامادەیی و توانای ئۆپەراسیۆنەکانیان.

هارلان ئولمان، ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، جێگیرکردنی درێژخایەنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن لە دەریادا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر تیمەکەی و کاریگەری لەسەر مۆڕاڵیان دەبێت.

News ID 60221

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha