AP ١٤٠٥ خەرمانان ١ ٠٧:٢٠

موحسێن ڕەزایی: ناهێڵین یەک دڵۆپ نەوت بە کەنداوی فارس و گەرووی هورمۆزدا تێپەڕێت

موحسێن ڕەزایی: ناهێڵین یەک دڵۆپ نەوت بە کەنداوی فارس و گەرووی هورمۆزدا تێپەڕێت

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: پاش چەندین دانوستان و پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکییەکان، دەبێ پێداچوونەوە بە هەڵسوکەوتی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ جیهاندا بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ستراتیژییەکانی بەرگریی ئێران پەرەی سەندووە و لە دوای شەڕی سەپێندراوی دووهەمەوە لە بواری بەرگری و سیاسەتدا بەردەوام لە پەرەسەندندایە.

وتیشی: ئێرانی ئەمڕۆ ئێرانی پێش شەڕ نییە؛ ئەمەشگ ئەمریکای خۆدەرخەریش دەگرێتەوە و وێنەی ئەمریکای ئاشتیخواز و خۆبەزلزان لە مێشکی گەنجانی ئێراندا گۆڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەبەرامبەردا هەموو جیهان بە دیدێکی نوێوە سەیری ئێران دەکات. دوای چەندین دانوستان و پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکییەکان، دەبێت چاکسازی لە هەڵسوکەوتی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ جیهاندا بکرێت.
بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە شێوازی شەڕدا ڕوودەدات
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە: بە دڵنیاییەوە لە شەڕی داهاتوودا هەموو ئەزموونەکانی ساڵی ڕابردوو کەڵک وەردەگرین و شەڕی داهاتووش بە دڵنیاییەوە جیاواز دەبێت لە شەڕی سێهەمی سەپێنراو.

جەختیشی کردەوە کە بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە پرسی بەڕێوەبردنی شێوازی شەڕدا دەکەین. ئەمریکییەکان خیانەتیان لە دانوستان و دیپلۆماسی و واژۆکردنیان کرد.
ڕەزایی هەروەها ڕایگەیاند که ترەمپ مەترسییەکانی لۆجستیکی بازرگانی جیهانی زیاد کردووە و
گەمژەیی ترەمپ وایکردووە جیهان بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
زیادیشی کرد: میللەتی ئێران فڕۆکەکانی ئێف ٣٥ی ئەمریکایان هەڵتەکاند.
وتیشی: ئەگەر ترەمپ بیەوێت شتێک بکات، ئێمە وەک بوومەلەرزە تۆڵەی لێدەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بە هەموو وڵاتانی دەوروبەر دەڵێین بەشداری شەڕی ئابووری لەگەڵ ئەمریکا نەکەن، بە پێچەوانەوە بە دوژمنی دەزانین. ئێمە چاومان لە فراوانکردنی شەڕەکە نییە، بەڵام ئەگەر وڵاتانی دەوروبەری ئێران بەشداری شەڕی ئابووریی ئەمریکییەکان بکەن، زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنین.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ لە پەیوەست بوون بە دوژمنی ئەمریکا، وتی: ئەگەر وڵاتانی دەوروبەری ئێران لە شەڕی ئابووریدا بەشداری ئەمریکییەکان بکەن، دڵۆپێک نەوت لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز تێناپەڕێت، هەروەها ڕێگاکانی دیکەش دەکەینە ئامانج کە نەوتیان لە کەنداوی فارسەوە هەناردە دەکرێت.
ئەوەشی وت کە جەنگاوەرەکانمان ئامادەن بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و
گەرووی هورمز داخراوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی کار دەکات.
سەبارەت بە پرسی ئابووریش وتی: هەموو ماڵێک دەتوانێت ببێتە هەڵگرێکی شەڕی ئابووری.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی خەڵک بە تایبەت لاوان لە دەرچوون لە بارودۆخی ئێستای شەڕی ئابووری لەگەڵ دوژمن وتی: لاوانی ئێران دەبێ بچنە نێو ئابووری. هەموو گەڕەکێک دەتوانێت ببێتە بنکەیەکی مووشەکی بۆ شەڕی ئابووری. ئێمە لە سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، بەڵگەنامەی ئاسایشی ئابووری وڵات ئامادە دەکەین. ئامانج لێی ئەوەیە کە بازرگانەکان و کەرتی تایبەت بە متمانە و بێ خەمی چالاکییەکانیانەوە ڕێبازی ئابووری وڵات پەیڕەو بکەن.

News ID 60248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha