بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسعوود پزشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە سەر پرسەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیان کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاماژەدان بە بەستنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاری ئابووری ئێران و تورکیا لە چەند مانگی داهاتوودا وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا دەتوانین بە وردی لەسەر پرسە دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کە جێگەی سەرنجی دوو وڵات تاوتوێ و ڕاوێژ بکەین.
Your Comment