AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٥ ١٧:٢٩

کوردی سووریا چەک دادەنێت یان نا؟

کوردی سووریا چەک دادەنێت یان نا؟

بە نووسراوی ڕۆژنامەی عەرەب نیوز، هەندێک لە لێدوانەکانی بەرپرسانی سەربازی کوردی سووریا لە بوونی دوودڵی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و لە ئەنجامدا هەندێک لەمپەر لەسەر تەڤل بوونیان لە نیو ئەرتەشدا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکێک لە گرینگترین گۆڕانکارییەکاندا لە ڕۆژی 10 ی مارسی 2025 ڕێککەوتنێک لە نێوان مەزڵۆم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع واژۆ کرا و بە پێی ئەوە ئەو گرووپە دەسەڵاتی دیمەشقی بە فەرم ناساند و قبووڵی کرد کە لە ناوەندە ئەمنی و ئیدارییەکاندا تێکەڵ ببێت.

تورکیا بە توندی دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکە کە بە پاڵپشتی ئەمریکا پێک هاتووە و پێی وایە کە هەسەدە بەشێک لە پەکەکەیە. پێوەندی راستەوخۆ و وردی نێوان هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە دیار نییە بەڵام ئەو گرووپە هاودڵی خۆی لەگەڵ پەکەکە ناشارێتەوە و لە شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو گرووپە، وێنە عەبدوڵڵا ئۆجالان زۆر دەبینرێت.

ئەوەی کە لە سەر ئەو ڕێککەوتنە گرینگە کاتی واژۆی گرێبەستەکە بوو کە دوای توندوتیژییەکان لە دژی عەلەوییەکانی لازقیە ئەنجام درا. ئە وڕێكکەوتنە لەگەڵ کوردەکان پێگەی دەوڵەتی نوێی لەسەر شێوەی تووشبوون لەگەڵ کەمینەکانی تۆکمە کردەوە و کۆتایی هێنا بە دەنگۆکان لەسەر هاودەستی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ئەو نائارامیانە.

هەروەها بانگەوازییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ دانانی چەکی پەکەکە کاریگەری زۆری لەسەر واژۆی ئەو ڕێککەوتنە هەبوو. هەرچەندە هێزەکانی هەسەدە لە سەرەتادا ڕایگەیاند کە داواکارییەکەی ئۆجالان ئێمە ناگرێتەوە بەڵام هەر کاریگەری هەبوو لەسەر ئەوانیش.


ئەو ڕێککەوتنە کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەربڵاوی لێكەوتەوە بۆ نموونە کوردی سووریا و ڕێبەرانی کوردی عێڕاق و دەوڵەتە ناوچەییەکان و یەکێتی ئەورووپاش پاڵپشتیان لێی کرد.


ئەو ڕێککەوتنە نیشانی دەدات کە هێزەکانی هەسەدە گەییشتوونەتە ئەو خاڵە کە لە جیاتی هەوڵ بۆ وەرگرتنی خاڵی تایبەت بۆ کوردەکان، قبووڵیان کردووە کە کۆمەڵگای کوردی بەشێکی سروشتی لە دەوڵەتی سووریایە و دەوڵەتی سووریاش مافی هاووڵاتی و دیکەی مافە بنەڕەتییەکانی ئەوان مسۆگەر دەکات.

بەشێکی گرینگی دیکەی ئەو ڕێكکەوتنە ئەوەیە کە سەرجەم ناوەندە سڤیل و سەربازییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەوانە دەروازەس نوورییەکان، فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گاز لە ناوەندە حکومەییەکانی سووریا تێکەڵ بکرێن.

سەرەڕای پاڵپشتی بەربڵاو لە ئەو ڕێكکەوتنە، باس لە سەر وردەکارییەکانی جێبەجێ کردنی لەوانەیە دوای بخات لە حاڵێكدا کە لە کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە هاتووە کە تا کۆتایی ساڵی 2025 ئەبێ کردەیی بکرێتەوە.

وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا جگە لە ناوچە سنوورییەکان بۆیان نییە کە بێنە نێو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وە و دۆخی زیندانەکانی داعش و بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپە بە بێ گۆڕان دەمێنێتەوە.

ئەگەر ئەو لێدوانە ڕاست بێت، نیشاندەری بوونی دوودڵی لە نێوان هەندێک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک یان ناوەندەکانی سەر بە ئەو گرووپەیە. بۆیە، پێویستە کومیتەکانی جێبەجێکاری ئەو ڕێککەوتنە خێرا پێک بێت و دەوڵەتی سووریا هەروەها دانوستانی جیدی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئامادە بوون لە ناوچەکانی هێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە و دۆخی زیندانەکانی داعش و کەمپی پەنابەران بکات.



News ID 54304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha