AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢ ٠٨:٢٧

ڕێککەوتنەکەی جۆلانی و کۆبانی چی بەسەر دێت؟

ڕێککەوتنەکەی جۆلانی و کۆبانی چی بەسەر دێت؟

ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق تا ئێستا زیاتر لەوەی پلانێکی هەنگاو بەهەنگاو بێت، وەک چوارچێوە و کۆمەڵێک پرێنسیپی گشتی ماوەتەوە و سەرچاوەکان بەردەوام ئاماژە بە ڕاگەیاندنی وردەکارییەکان لە مانگەکانی داهاتوو دەدەن. بەڵام ئایا تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕێککەوتنی کۆتایی ڕادەپەڕێندرێت؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕێککەوتنی 8 بڕگەیی نێوان مەزلوون کۆبانی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا، هەلومەرجێکی بۆ ناساندنی کوردەکان وەک هاووڵاتیی یەکسانی سووری خەملاند. هاوکات هەلێکی ڕەخساند بۆ حەسانەوەی سوورییەکان لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی؛ لانی‌کەم لە کورت‌خایەندا.

لەمناوە کاردانەوەی تورکیا بە ڕێککەوتنەکە، سەرەڕای دوژمنایەتیی یەپەگە، دەتوانێ دیاری‌کەری ڕۆژەڤی سووریا بێت. چونکە سبەی ڕێککەوتنەکە، ئەردۆغان خێرا پێشوازی لێ کرد و وتی: هەر هەوڵێک بۆ پاک‌کردنەوەی سووریا لە تیرۆریزم، بە هەنگاوێکی ئیجابی دەزانم و ڕاپەڕاندنی هەموو ڕێککەوتننامەکان یارمەتیی ئاسایش و ئاشتی سووریا دەدات".

بەوەشەوە ڕێککەوتنەکە تا ئێستا زیاتر لەوەی پلانێکی هەنگاو بەهەنگاو بێت، وەک چوارچێوە و کۆمەڵێک پرێنسیپی گشتی ماوەتەوە و سەرچاوەکان بەردەوام ئاماژە بە ڕاگەیاندنی وردەکارییەکان لە مانگەکانی داهاتوو دەدەن. بەڵام ئایا تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕێککەوتنی کۆتایی ڕادەپەڕێندرێت؟

خاڵە گرنگەکان

کۆبانی لە لێدوانێک بۆ "المجله" سەبارەت بەو ڕێککەوتنە وتی: "یەکگرتوویی سەرزەوینی سووریا، پێکهاتنی ئەرتەشی یەکگرتوو، چوارچێوەی دەزگایی یەکە، یەک پایتەختی و یەک ئاڵایی، ئەو پرسە بنەمایی و سەروەرییانەن کە لە ڕێککەوتنە جەختیان لێ کراوە. بەوەشەوە زۆربەی وردەکارییەکان، بەتایبەت لەبارەی میکانیزمەکانی ڕاپەڕاندن، کاتبەندی و تێبینییە لۆجێستیکییەکان، جیاوازی لە وردەکاری و ڕوانگەکانی ئێمە، هێشتا وەک پرسی چارەسەر نەکراوە ماونەتەوە.

کۆبانی لەو باوەڕەیە کە هێشتا دەبێ لە ڕێگەی دانوستانی زیاترەوە، سەبارەت بە وردەکارییە هاوپەیوەندەکان ڕێککەوتنێک بکرێت.

دابەشکاریی هێز

کۆبانی کاتێک دەڵێ: "ئێمە نامانەوێ ئەزموونی عزبی بەعس سەبارەت بە تاکهێزی و تەرکیزی لە پایتەخت دووپات بێتەوە و پێویستە هێزی بە ناوچەکاندا دابەش بکرێت"، دیارە مەبەستی ئەوەیە کە دەبێ سیستەمە ئیدارییەکانی وەک مۆدێلی دەوڵەتی ناوچەیی دامەزرێت و بەڕیوە ببرێت.

یان کاتێک دەڵێ "کوردەکان دەبێ لە مافی بنەڕەتیی خۆیان وەک زمانی دایکی و ڕاهێنان بەو زمانە بێ‌بەش نەبن و مافی سیاسی و فەرهەنگی کورد، زمان و پرسی ئیدارەی ناوچەیی لە دەستووری نوێدا بگونجێت"، چاوی لە دەستوورێکە کە ئەم ویستە ئیتنیکییانەی لەخۆ گرتبێت.

ئەنجامەکانی تر

1. دەوڵەتی نوێێ سووریا ئێستا یەپەگە و کۆبانی وەک نوێنەری فەرمی و ڕەوای هەموو کوردەکانی سووریا، بە فەرمی دەناسێت.

٢. یەپەگە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانیەوە ڕاهێنانی بۆ کراوە و پاڵپشتی دەکرێت. بە چەشنێک ئەمریکا نە تەنیا یەپەگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەڵکوو ڕەنگە لە دژی ئێران و گرووپەکانی تریشی بەکار بێنێت.

٣. مەزلووم کۆبانی ئاشکرای کرد کە هاوبەشیی لە سووریای نوێ، پەیوەستە بە ئیدارەیەکی ناوچەیی، پاراستنی یەکینەکانی یەپەگە وەک هێزی شەڕ، تۆمارکرانی مافی کوردەکان لە دەستوور و پاراستنی پشکی گونجاو بۆ کوردەکان لە سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکانیان.

٤. ئەگەرچی ئەم ڕێککەوتنە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ یەکجاری و ڕاپەڕێندرێت، بەڵکوو بەبێ ڕێککەوتن لەسەر دەستووری سووریا، ئەمە مومکین نییە. بۆیە پێناچێ تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە ڕاپەڕێندرێت.

5. لەم ماوەیەدا، یەپەگە دەتوانێ ئیدعا بکات کە هەر هێرشێک لە دژی ئەوان، هەوڵێکە بۆ تێکدانی "هەنگاوەکانی ئاشتی".

6. ڕەوتێکی هاوتەریب لە تورکیا و سووریادا هەیە و هەر دوو وڵات خەریکی تۆمارکردنەوەی دەستووری نوێن. شێوەی ئاوڕدانەوە لە هاووڵاتیانی نوێ لەو دەستوورەدا نیشاندەری هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە هەمبەر بە کورد دەبێت.

7. ئەوی لە سووریادا ڕوو دەدا، ڕەنگە بە جۆرێک کاریگەری لە سەر تورکیاشدا دابنێت.

سەرچاوە: عومەر ئونهون، میدڵ ئیست نیوز

News ID 54369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha