بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئۆجالان ، دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاو کردەوە کە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە پاڵپشتی لێکرا و سەرەڕای خۆشحاڵی زۆربەی گەلی کورد لە شارە جیاجیاکانی هەرێم و کوردستانی سووریا و تورکیا، بەڵام ڕێگاکە پڕە لە لەمپەر و دەتوانێت ئەو هەلە نوێیە بخاتە مەترسییەوە.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم ئەو ئاشتییە، درێژەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی پەکەکە لە هەرێم و کوردستانی سووریایە لەحاڵێکدا پەکەکە ئاشتی ڕاگەیاندووە. پەکەکە پێی وایە پێشکەوتنی ڕاستەقینە پێوەندی بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی پەکەکە لەگەڵ ئۆجالانەوە هەیە کە ئەوە بۆ خۆی دەتوانێت چوارچێوەی ئاگربڕەکە بخاتە مەترسییەوە.
جگە لە ئەوە، لە حاڵێکدا کە ڕێبەرانی سیاسی هەرێم هیوادارن کە بەرەیەکی یەکگرتووی کوردی پێک بێت و کۆتایی بێت بە پێکدادانەکان، چارەنووسی هێزەکانی هەسەدەش گرینگە. لە حاڵێکدا کە ڕێكکەوتن لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی ناوەندی دیمەشق واژۆ کراوە بەڵام هێشتا هەندێک لە کوردەکان، ئاشوورییەکان و دروزییەکانی سووریا نە نیگەرانییەوە دەڕواننە ئەو ڕێککەوتننە و پاراستنی مافی خۆیان لەلایەن بەرانبەرەکەیانەوە و ئەو پرسیارە لە ئارادایە کە ئەو ڕێککەوتنە تا چ ڕادەیەک دەتوانێت بەر بە هێرشەکانی تورکیا بگرێت و ڕەوتی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا لە ئاستی ناوچەیی ئاسان بکاتەوە.
هاوکاتیش هێزەکانی پەکەکە شەڕ لەگەڵ تورکیا درێژە دەدەن جیاواز لە ئەوەی کە پەکەکە گرتوویەتە پێش و وادیارە ئەوان دانانی چەکی خۆیان بە ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیاوە مەرجدار کردووەتەوە.
داهاتووی پەکەکە پێوەندیی دەبێت بە وەڵامی پرسیارگەلی سەرەکی سەبارەت بە لۆجستیکی داماڵینی چەکەوە. چلۆن مومکینە هێزەکانی پەکەکە بتوانن سەرەڕای ناسەقامگیری بەردەوام، چەکەکانی خۆیان بەتایبەتی لە ناوچەگەلێک وەکوو قەندیل کە بنکەی سەرەکی پەکەکە لە هەرێم وەلان بنێن؟ و گرینگتر لە هەموو شتێک چ دەستەبەرکارییەکی یاسایی بۆ دڵنیا کردنەوەی پەکەکە دوای دانانی چەک هەیە بۆ شوێنگیری نەکردنی یاساییان و سزانەدانیان.
بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە گۆڕانکارییەکی هیوابەخشە بۆ پێکهێنانی ئاشتی لە نێوان گرووپە کوردییەکان. بەم حاڵەوە پێچراوییەکانی ڕێوشوێنی تێکەڵ کردنی هێزەکانی پەکەکە و بەڕێوەبردنی لایەنەکانی شەڕ لە سووریا و بەرەنگار بوونەوەی چالاکیە سەربازییەکانی تورکیا لەمپەرە بەرچاوەکانی سەر ڕێگای بەدی هاتنی خواستەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ دانانی چەکی پەکەکە و ئاشتی لە ناوچە کوردنشینەکانی ناوچەکەیە. سەرکەوتن لە ئەم ڕەوتە ئاشتییە، پێوەندی هەیە بە گفتوگۆی بەردەوام، پێکهاتنی چوارچێوەی یاسایی پاڵپشتی کراو و ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بەتایبەتی تورکیا، حکومەتی ناوەندی عێراق، هەرێم و گرووپە کوردییەکانی سووریاوە.
بە پێی ئەوەی کە هەرێمیش بەدوای بەدی هاتنی ئاشتی و سەقامگیرییە، سەرکەوتنی خواستەکەی ئۆجالان پێوەندی هەیە بە پابەند مانەوەی هەموو لایەنەکان لە ئەو ناوچە و گرتنە پێشی ڕێگایەکی هاوبەش بۆ گەییشتن بە ئاشتی.
Your Comment