بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی خراپەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دروستکردنی نائەمنی لە ناوچەکە و هەروەها هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی سویسرا (لە نەبوونی باڵوێزی سویسرا) لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردن و ڕەتکردنەوەی ئەو لێدوانانەی کە گرژی ورووژێنەرن و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکانن، یاداشتێکی فەرمیی پێگەیاند کە ئێرانی لە هەر چەشنە خراپەیەک و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ بۆ هەر هەڕەشەیەک بە سەرپشک دەزانێ.
سەرۆکی باڵیۆزخانەی سویسرا دڵنیایی دا کە دەستبەجێ ئەو بابەتە دەگەیەنێتە حکومەتی ئەمریکا.
Your Comment