AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١١ ١٠:١٩

قەیس خەزعەلی: عێراق نابێت بەس بینەری دۆخی ناوچەکە بێت

قەیس خەزعەلی: عێراق نابێت بەس بینەری دۆخی ناوچەکە بێت

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە لێدوانەکانی جێژنی ڕەمەزان وتی: جیهانی ئیسلام بەس بینەری دۆخەکەیە و هەوڵی کردەیی هەمبەر کۆمەڵکوژی لە غەززە بووە. عێراق نابێت هەمبەر گۆڕانکارییەکانی سووریا بینەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێڕاق، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانەکانی نوێژی جێژنی ڕەمەزان وتی: جیهانی ئیسلام بینەری دۆخەکەیە و هەوڵی کردەیی لە بەرانبەر کۆمەڵکوژی غەززەی نەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: غەززە سەردەبڕدرێت و بەس بەرەی بەرخۆدان کاردانەوەی هەبووە و ئەوانی دیکە بێدەنگیان ڕاگرتووە. هەڵوێستی شەهید نەسروڵڵا هەمبەر غەززە لە مەکتەبی ئەهلی بەیتەوە سەرچاوە گرتبووە و ئەوەی ڕێبەرانی شەهید و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەنجامیان دا بەڵگەیە بۆ ڕاست بوونیان.

خەزعەلی لە درێژەدا ئامانج لە پیلانەکانی بەدی هاتنی ویستەکانی ئیسرائیل بۆ زاڵ بوون بەسەر ناوچەکە وەسف کرد.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ دابەش کردنی سووریا و وتی: عێراق نابێت هەمبەر گۆڕانکارییەکانی سووریا بینەر بێت چونکوو هەڕەشەیەکی راستەوخۆ و مەترسیدار بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە. حکومەتی عێراق ئەبێ هەمبەر گۆرانکارییەکانی سووریا چالاکتر بێت. عێراق دەتوانێت گەڵاڵەی دابەش کردنی سووریا لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا و یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی پووچەڵ بکاتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: لە هەر جووڵەیەک بۆ هێنانی پێی عێراق بۆ مەیدانی شەڕ سەرتان سووڕ نەمێنێت چونکوو جەنگی بیر و بڕوایە و دوژمن عێراقی لە مەیدانی پێکدادانەکان لە ناوچەکە ناباتە دەرەوە. مەترسییەکی دیکە کە عێڕاق و سەقامگیریی دەکاتە ئامانج مەترسی تورکییە.


News ID 54456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha