AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١١ ١٢:٥٥

پزیشکیان: وەبەرهێنان لە ئێران پەرەپێدەدەین

پزیشکیان: وەبەرهێنان لە ئێران پەرەپێدەدەین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دروشمێک کە ڕێبەر ئەمساڵیان ناولێنا، ساڵی وەبەرهێنان و سەرمایەدانەری بە هەموو توانمانەوە هەوڵ دەدەین کە ئەو ئامانجەی ڕێبەر، کردەیی بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری بەرپرسانی دەسەڵات و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری ئێران بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە لە لێدوانێکدا وتی: جێژنی ڕەمەزان سەرهەڵدانەوەی دووبارەی موسڵمانان بە ڕوانینی نوێ پاک بوونەوەیە کە لە مانگی ڕەمەزان ئەنجام دراوە، بەڕێوە دەچێت.
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: لە هەموو نزاکانماندا کە لە مانگی ڕەمەزان هەمانبوو خودایەکمان عیبادەت کرد کە یار و دۆستی ستەملێکراوانە. خودایەک کە لەگەڵی قسەمان کرد فیادڕەسی کەسانێکە کە کەس دەنگیان نابیسێت. پشتیوانی کەسانێکە کە کەس پشتیوانیان نییە.

پزیشکیان بە ئاماژە بە دروشمی ساڵی نوێ کە لەلایەن ڕێبەرەوە راگەیێندراوە، رایگەیاند: دروشمێ کە ڕێبەر ئەمساڵیان ناو لێنا، ساڵی سەرمایەدانەری و وەبەرهێنانە و بە هەموو توانمانەوە هەوڵ دەدەین کە ئەو ئامانجەی ڕێبەر کردەیی بکەینەوە و بە پشتی خودا ئەو کارە دەکەین و داوا لە خەڵکی وڵاتەکەمانیش دەکەین کە جگە لە خودا پشت بە کەس نەبەستن. ئەو کەشە نالەبارەی کە دوژمنان لە جیهاندا بانگەشەی بۆ دەکەن دەیانەوێت بڵێن کە ئێمە لاواز بووینەتەوە لە حاڵێکدا کە موسڵمانان هیچکات لاواز نابنەوە. موسڵمانان هیچکات بێ ۆشت و پەنا نابن و خودایەکیان هەیە کە بە پشتی ئەو تا کۆتایی بەهێزەوە دەوەستن.


ناوبراو وتی: بە هیوای خودا و بە یاری ئێوەی ئازیز دەست دەدەینەوە دەستی یەکەوە و هاودڵی و توان و سەقامگیری دەسەڵات بە خەڵک وڵاتانی دیکە نیشان دەدەین.

News ID 54459

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha