بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچيرڤان بارزانى: هیواخوازم که ئه‌م جه‌ژنه بۆنه‌یه‌کی خێر و ئاشتی بێت بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌که
«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، له چه‌ندین په‌یامی جوێدا پیرۆزبایی له حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، دکتۆر «مه‌سعوود پزشکیان» سه‌رۆک کۆمار، دکتۆر «محه‌مه‌دباقر قالیباف» سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها دکتۆر «عه‌باس عه‌راقچی» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
له ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی «نێچيرڤان ئیدریس بارزانى» بۆ دکتۆر «مه‌سعوود پزشکیان» سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه: جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، به گه‌رمی له جه‌نابتان پیرۆز ده‌که‌م، له یه‌زدانی مه‌زن داواکارم ئه‌م جه‌ژنه بۆ جه‌نابتان و گه‌لی دۆستی ئێران، به خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه و ئارامی و سه‌قامگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
له درێژه‌ی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا نووسراوه: هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گرینگیی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و پته‌وکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌که‌مه‌وه، به جۆرێک خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوولا بکات.
له به‌شی کۆتایی په‌یامی پیرۆزبایی «نێچيرڤان بارزانى» هاتووه: هیواخوازم ئه‌م جه‌ژنه بۆنه‌یه‌کی خێر و ئاشتی بێت بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌که و هه‌مووان به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر و پڕ له ئارامی و سه‌قامگیری ڕێنمایی بکات.

نێچيرڤان بارزانى» جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له ڕێبه‌ری باڵا، سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پیرۆز ده‌کات
News ID 54458
Your Comment